ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیران بۆ تاوتوێکردنى سێ خاڵ کۆدەبیتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێى ڕاگەیاندراوى فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمى کوردستان، "ئەمڕۆ چوار شەممە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ساز ده‌كات."

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە لاپەڕەى تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووکى خۆییدا، بڵاویکردەوە، "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی" ساز دەکات  بۆ تاوتوێکردنى چەند خاڵێک.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو سێ خاڵەى ئەنجوومەنى وەزیران گفتوگۆى لەسەر دەکات پێکهاتوون لە:

ــ خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەکان و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان و سەردانی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان و پوختەی چالاکییەکانی و گرنگی ئەم سەردانە و دەرەنجامەکانی بۆ هەرێم.

ــ خستنەڕووی دوا ڕەشنووسی پڕۆژە پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بۆ دەنگدانی کۆتایی.

ــ خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (٦٤)ی ساڵی (١٩٦٦)ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان - عێراق).

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین