ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لەسەر هێرشە مووشەکییەکان کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەى هەفتانەیدا لەسەر سێ تەوەر کۆدەبێتەوە و لەوانە گوشارەکانى بەغدا لەسەر هەرێمى کوردستان دەربارەى پرسى نەوت و گاز.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29/حوزەیران/2022) بەپێى ڕاگەیێندراوێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، کۆبوونەوەکە سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت، یەکەمیان هێرشە مووشەکییەکانى سەر هەرێمى کوردستان، دووەمیان گوشارەکانى بەغدا لەسەر هەرێمى کوردستان دەربارەى پرسى نەوت و گاز، هەروەها بابەتى بودجەى هەرێمى کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لەسەر ئەم تەوەرانە گفتوگۆ دەکرێت:

ـ خستنەڕووی بابەتی چەندبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر خەڵک و ژێرخانی کوردستان لە چەند مانگی ڕابردوودا و گرنگیی پێکهێنانی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی و ڕێکارەکانی هەردوو وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ پاراستنی ژێرخانی گشتی و دامەزراوەکانی نەوت و گاز.

ـ خستنەڕووی بابەتی گوشاری بەردەوامی حکومەتی فیدڕالی بۆ وەبەرهێنەرانی بواری نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان لە پێناوی پەکخستنی پڕۆژەکانی گەشەپێدانی سەرچاوەکانی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان کە ئەمەش بە ئاشکرا پێشێلکردنی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانە.

ـ خستنەڕووی بابەتی پڕۆژە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین