وەزارەتى دارایى: ڕۆژى پێنجشەممە دەست بەدابەشکردنى مووچە دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕۆژى دابەشکردنى مووچەى مانگى شەش ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، "ڕۆژى (30)ـى حوزەران"  مووچە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (28/حوزەیران/2022) وەزارەتى دارایى و ئابوورى لە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 30-06-2022 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌كرێت و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 07-07-2022 ته‌واوده‌بێت."

لەبەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا وەزارەتى دارایى و ئابوورى دەشڵێت، "له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن."

هاوکات وەزارەتى دارایى خشتەى دابەشکردنى مووچەى مانگى شەشى بڵاوکردەوە و بەپێى خشتەکە، ڕۆژى (30) حوزەیران، مووچەى هەریەک لە “وەزارەتى تەندروستى، پێشمەرگە، یەکەى 70 و 80”، هەروەها ڕۆژى (7-7-2022) بە دابەشکردنى مووچەى هەر سێ سەرۆکایەتییەکە، “سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، پەرلەمانى کوردستان، ئەنجوومەنى وەزایران” کۆتایى بە دابەشکردنى مووچەى مانگى شەش دێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین