لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌ڵوێستێكى كازمى ناڕازیین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میسال ئالووسى په‌رله‌مانتارى پێشوو و سه‌رۆكى حزبى ئومه‌ى عێراقى ئاشكراى ده‌كات، لایه‌نه‌كان ناڕه‌زاییان له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هه‌یه‌ كه‌ بۆ ئێران ئه‌نجامى ده‌دات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26 حوزه‌یرانى 2022 میسال ئالووسى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "ناڕه‌زاییه‌ك له‌ لاى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه‌ هه‌یه‌ كه‌ مسته‌فا كازمى بۆ ئێران ئه‌نجامى ده‌دات".

ئالووسى روونى ده‌كاته‌وه‌، ناڕه‌زاییه‌كان به‌ هۆى ئه‌وه‌یه‌ مسته‌فا كازمى حكومه‌ته‌كه‌ى هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نییه‌، ناتوانێ رێككه‌وتن بكات، هه‌روه‌ها ناتوانێ به‌شە ئاوى عێراق زامن بكات و سنوورێك بۆ هه‌ژموونى ئێران له‌ عێراق دابنێ. به‌ بڕواى ئالووسى ئه‌مانه‌ هۆكارن بۆ ناڕه‌زاییه‌كان چونكه‌ داوا له‌ كازمى ده‌كرێت ئه‌و دۆسیانه‌ یه‌كلایى بكاته‌وه‌ و ئه‌ویش ناتوانێ.

بڕیاره‌ له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا مسته‌فا كازمى سه‌ردانى ئێران بكات. له‌باره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى چه‌ند لێكدانه‌وه‌یه‌كى جیاواز هه‌یه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ په‌یوه‌ندى به‌ گفتوگۆى سعوودیه‌ و ئێران هه‌یه‌ كه‌ له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت. جیا له‌مه‌یش باس له‌وه‌ كراوه‌ كازمى ده‌یه‌وێ په‌یامێك به‌ ئێران بدات له‌وه‌ى ئامانجى دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا كه‌ بڕیاره‌ له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، په‌یوه‌ندى به‌ دژایه‌تى ئێرانه‌وه‌ نییه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین