به‌ر له‌ دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ بایدن كازمى سه‌ردانى ئێران ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى ئێران بكات، ئه‌مه‌ به‌ر له‌وه‌ى له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوودا سه‌ردانى سعوودیه‌ بكات و له‌وێ دیدارێك له‌گه‌ڵ جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بكات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25 حوزه‌یرانى 2022 ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى ئێران و سعوودیه‌ ده‌كات و تاوتوێى چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته‌ ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى راگه‌یاندووه‌، كازمى به‌ر له‌وه‌ى سه‌ردانى سعوودیه‌ بكات له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى ته‌مووزى داهاتوو، سه‌ردانى ئێران ده‌كات و هه‌ڵوێستى خۆى بۆ تاران روون ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ له‌ سعوودیه‌ له‌ دیدارێكى لووتكه‌ له‌گه‌ڵ بایدن به‌شدار ده‌بێت. 

سه‌رچاوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ مسته‌فا كازمى په‌یامى ئه‌وه‌ به‌ ئێران ده‌دات، كه‌ دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ بایدن له‌ دژى ئێران نییه‌، به‌ڵكو بۆ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراقه‌.

بڕیاره‌ له‌ 14 و 15 مانگى داهاتوو جۆ بایدن سه‌ردانى سعوودیه‌ بكات، له‌ رۆژى دووه‌مى سه‌ردانه‌كه‌ى له‌ سعوودیه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ردانى وڵاتانى كه‌نداو و عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆكى میسڕ و شا عه‌بدوڵاى دووه‌مى شاى ئوردن و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆببێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین