سوپاى ئۆكراينا: فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركى و ئەمەريكى كاريگەريان نەماوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجەممەشە (23/ حوزەيران 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە ژمارەيەك فڕۆكەوانى سوپاى ئۆكراينا هەڵسەنگاندنيان بۆ فڕۆكەى جۆرى (ئێم كيو 1 سى گراى ئيگل)ى ئەمەريكى و فڕۆكەى (تى بى 2 بەيرەكدار)ى توركى كردووە، لەبەشێكى ئەو هەڵسەنگاندنە هاتووە فڕۆكەى ئەو دوو وڵاتە لەو قۆناغەى ئێستاى جەنگى ئۆكراينا كاريگەرى نەماوە.
چەند سەرچاوەيەك رايانگەياندووە، "دابەشبوونێك لە نێوان فڕۆكەوانانى هێڵى پێشووە و بەرگرى و سەرۆك ئەركانى سوپاى ئۆكراينا لەسەر بەكارهێنانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئەو دوو وڵاتە هەيە، بەرپرسانى ئەمەريكى و ئۆكراينى هەست بە دڵەڕاوكێ بەرانبەر سيستەمى بەرگرى ئاسمانى رووسى دەكەن، كە دەتوانێت فڕۆكەى گراى ئيگل بخاتە خوارەوە."
لە لايەكى تريشەوە فڕۆكەوانەكان گومانيان هەيە، كە فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئەمەريكى دەتوانێت زياتر لە ئەنجامدانى ئۆپراسيۆنێك يا دوو ئۆپراسيۆنێك بمێنێتەوە.
يەكێك لە فڕۆكەوانە ئۆكراينەكان رايگەياندووە، "بەكارهێنانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئەو دوو وڵاتە كارێكى زۆر مەترسيدارە، چونكە رووسيا سيستەمى بەرگرى بەهێزكردووە، ئەوە وايكردووە بەكارهێنانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى لە هێرشە تايبەتەكان هيچ ئەنجامێكى نەبێت."
لەسەرەتاى هێرشى رووسيا فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركى و ئەمەركيى رۆڵى بەرچاوىان لە تێكشاندن و رێگرى لە پێشڕەوييەكانى هێزەكانى سوپاى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا هەبوو، بەڵام ئێستا بەهۆى بەهێزكردنى سيستەمى بەرگریى رووسى ئەو كاريگەريەى جارانى نەماوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment