ئەنجومەنى وەزیران گفتوگۆ لەسەر کێشەى بەنزین و بڵاوبوونەوەى کۆلێرا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەى هەفتانەیدا، پرسى بڵابوونەوەى کۆلێرا و کێشەى بەنزین لە هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22/حوزەیران/2022) حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات."

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى دا گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتانەی خوارەوە دەکات:

ـ خستنەڕووی پوختەی ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی پەتای کۆلێرا.

ـ خستنەڕووی پووختەی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە کێشەی بەنزین.

ـ خستنەڕووی گرنگترین سەردێڕی ئەو چاکسازییانەی کە لەلایەن وەزارەتەکانی کابینەی نۆیەم ئەنجامدراون.

ـ خستنەڕووی ڕەشنووسی نوێی بڕیاری تایبەت بە پاراستن و پارێزگاریکردنی ئەو ناوچانەی کە پێکهاتە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان تیایدا جێگیربوون لەبەر ڕۆشنایی ماددەی (3/چوارەم) لە یاسای (پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە 5ی ساڵی 2016).

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین