سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: فرەییی ئایینی لەکوردستان هەرگیز بارقورسى نەبووە، بەڵکو سەرچاوەی هێز و شانازیمان بووه.
نوچە نێت
ڕۆژی چوارشەممە (23/نیسان/2025) بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حوومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی عێراق و وڵاتان ڕێوڕەسمی نزای نیشتمانی لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەكەگ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتارێكی پێشكەش كرد و ڕاگەیاند، "ئێمە باوەڕمان وایە کە بەهێزکردنی ئاشتی لە باوەڕی قووڵەوە بە بەهای مرۆڤ و به ڕێزگرتن لە شكۆى مرۆڤایەتی بەبێ جیاوازی، سه‌رچاوه ده‌گرێت."
دەقی گوتارەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
دەقی گوتاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى
به‌ڕێزان كه‌سایه‌تیى ئایینى له هه‌موو ئایینه‌كان،
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
میوانانی ئازیز له هه‌ر كوێى هاتبن،
ڕۆژتان باش و هەموو لایەكتان بە خێر بێن
هه‌مووتان به خێر بێن بۆ هه‌ولێر، بە خێر بێن بۆ كوردستان، بۆ سه‌رزه‌مینى ئاشتی و پێکەوەژیان. زۆر خۆشحاڵم لە ڕێوڕه‌سمى ڕۆژی نوێژی نیشتمانیدا پێكه‌وه‌ین كه یه‌كه‌مجاره له کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌و ڕێژه گه‌وره‌یه له سەرکردەى ئایینى و کەسایەتیی فکرى لە ئایین و کەلتوورە جیاوازه‌كان، به‌شداریى ئەم ڕێوڕه‌سمه ده‌كه‌ن.
هه‌ر لێره‌وه، دووباره به گه‌رمى و له دڵه‌وه، پیرۆزباییى جه‌ژنى قیامه‌ت، (ئیسته‌ر) له ته‌واوى هاووڵاتییانى مه‌سیحیمان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له هه‌موو جیهانى مه‌سیحییەت به‌گشتى ده‌كه‌م. هیوادارم جه‌ژنێكى ئارام و ئاسووده، به‌سه‌ر به‌رن.
ئەمڕۆش ئه‌مه دەستپێشخەرییەکی گرنگه کە لەگەڵ ڕوانگه‌ى هەرێمی کوردستاندا بۆ چەسپاندنی کولتووری پێکەوەژیان و لێكگەیشتن دەگونجێت، دوور لە گرژی و دابەشبوونیش، زه‌مینه‌یه‌كى گشتگیر بۆ گفتوگۆی ڕۆحی و مرۆیی، لەنێوان گەلاندا، ده‌ڕه‌خسێنێت.
فرەییی ئایینی و کولتووری لە کوردستان، هەرگیز بارقورسى نەبووە، بەڵکو سەرچاوەی هێز و سەقامگیری و هه‌میشه جێى شانازیمان بووه. به درێژاییى ساڵان، هەرێمى كوردستان سەلماندوویەتی کە نموونەیەکی واقیعییە لە ڕێزگرتن لە فرەیی و پاراستنی ئازادییە ئایینیییەکان و دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ هه‌موو پێکهاتە جیاوازەکان له هه‌ر ئایین و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن لە هەرێمی كوردستان.
وه‌ك ئه‌م به‌یانییه گوێمان لە قسەكانی به‌ڕێز مه‌لا عه‌بدوڵڵا وه‌یسى، سه‌رۆكى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلام له كوردستان بوو كە باسى كرد، زیندووترین نموونه‌ى كولتوورى و فره‌یى و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى له كوردستان، ئه‌وه بوو كاتێك 2014 هاووڵاتییانى ئێزدی و مەسیحیمان له‌سه‌ر ده‌ستى تیرۆرستانى داعش ڕووبه‌ڕووى جینۆساید بوونه‌وه، له بادینان به‌تایبه‌تى و له زۆر شوێنى دیكه‌ى كوردستانیش، ده‌رگاى مزگه‌وت و قوتابخانه‌كان بۆ ئاواره‌كان كرانه‌وه و هه‌موو یارمه‌تى و هاریكارییه‌كیان پێشكه‌ش كرا.
كه سه‌ره‌تاى دووهه‌زاره‌كان، به‌داخه‌وه شه‌پۆلى توندوتیژى به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییان له مه‌سیحى و خه‌ڵكى سوننه له شوێنه‌كانى دیكه‌ى عیراق ده‌ستى پێكرد، ئه‌وان هاتن له هه‌رێمى كوردستان، گیرسانه‌وه. لێره له هه‌رێمى كوردستان، له لانكه‌ى لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیان، پێشوازییان لێكرا و حه‌وێنرانه‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه له‌سه‌ر فه‌رمانى ڕاسته‌وخۆى جه‌نابى سه‌رۆك مەسعوود بارزانى ئه‌نجام دران. وایلێهات هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له سه‌رووى دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر بكات. ڕێژه‌ى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 33% زیادى كرد. ئێستاش نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر هه‌یه.
خۆشبه‌ختانه نه ئه‌وسا و نه ئێستا هیچ كێشه و ڕووداوێكى ئه‌منى و كۆمه‌ڵایه‌تى ڕووینه‌دا. ئێستاش ئه‌وانه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنى خۆیان، یادگاریى خۆشیان له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و به‌رده‌وام به سه‌ردان دێنه‌وه بۆ ئێره.
ئێمە باوەڕمان وایە کە بەهێزکردنی ئاشتی لە باوەڕی قووڵەوە بە بەهای مرۆڤ و به ڕێزگرتن لە شكۆى مرۆڤایەتی بەبێ جیاوازی، سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئەم بەهایانە كاتێك ته‌واو جێگیر ده‌بن كه لە سیاسەتە گشتییەکان، پەروەردە، دادپەروەری و هاوکاریی نێوان ئایین و کولتوورەکاندا، پشتگیری‌یان هەبێت و به بڕوا كاریان پێ بكرێت. ئێمه‌ش له هه‌رێمى كوردستان، به جددى و بێ ڕاوه‌ستان، كاریان بۆ ده‌كه‌ین.
ئەزموونەکان و مێژوو سەلماندوویەتی: گفتوگۆی ڕاستگۆیانە، باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و بەهێزکردنی متمانە لەنێوان خەڵکدا. لێرەوە، ئێمە ئەم چالاکییەی كە ئەمڕۆ لە هەولێر ئەنجام دەدرێت، بە هەنگاوێکی جددی دەزانین بەرەو چەسپاندنی زیاترى کولتووری لێكگەیشتن و ڕێزله‌یه‌كگرتن، هه‌روه‌ها پەیامێکه لە کوردستانەوە، لە هەولێرەوە بۆ جیهان کە دەڵێت: فرەیی هەڕەشە نییە، بەڵکوو سەرچاوەی دەوڵەمەندییە و کۆمەڵگاکان دەتوانن بە ئارامی و شکۆوە، پێکەوە بژین کاتێک لەسەر متمانە و کرانەوە، بنیات دەنرێن.
هه‌ر لەم ده‌رفه‌ته‌دا، جارێكى تر هاوخەمیی قووڵی خۆمان بۆ كۆچى دواییى قه‌داسه‌تى پاپا فرانسیس دەردەبڕین کە نموونە بوو لە خاكه‌ڕایى و کرانەوەی ڕاستەقینە. هه‌موومان نزاى بۆ ده‌كه‌ین و خوای مەزن گیانى شاد بكات.
قه‌داسه‌تى ئه‌و، بە سەردانێك بۆ هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢١دا، شەرەفمەندی کردین. ئەو سەردانە وەک ڕووداوێکی مێژوویی لە بیرەوەریی هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان و عێراق بێ جیاوازی دەمێنێتەوە و هه‌میشه جێى شانازیمان ده‌بێت. میراتی ئەو، وەک چرایه‌ك بۆ ئاشتی و لێبورده‌یى بەردەوام له‌نێو ئێمه و له هه‌موو جیهاندا، ئامادە دەبێت.
ئومێدەوارین ئەم ڕۆژە ببێتە نەریتێکی ساڵانە کە کولتووری گوێگرتن و لێبورده‌یى و یه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه بەهێز بکات و هاوكار و به‌شدار بێت له فراوانکردنی پردەکانی متمانە لەنێوان کۆمەڵگەدا، هه‌روه‌ها ببێته ده‌نگى هه‌موو ئه‌وانه‌ى باوەڕیان بە ئاشتی هه‌یه وەک هاوبەشی و بەرپرسیاریه‌تی.
زۆر سوپاسی هەموو ئەو كه‌س و لایەنانە دەکەم كه به‌شدارییان له ڕێکخستنی ئەم چالاکییەدا كرد. سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و بەشدار و به‌ڕێزانه‌ى لە ناوەوە و لە دەرەوەی کوردستانه‌وه هاتوون. پشتگیری و بەشداریکردنیان، گرنگیی ئەم پەیامە دەردەخات و هیوامان پێدەبەخشێت بۆ داهاتوویەکی سەقامگیر و دادپەروەرتر، هه‌روه‌ها لە هەرێمی كوردستان زیاتر هانمان ده‌دات و كوردستان بۆ هه‌میشه به نیشمانى فره‌یى، پێكه‌وه‌ژیان، یه‌كترقبووڵكردن، لێبورده‌یى، لێكگه‌یشتن و ئاشتى ده‌مێنێته‌وه.
هەموو لایەكتان بە خێر بێن بۆ هەولێر،
بە خێر بێن بۆ كوردستان،
زۆر سوپاس بۆ ئامادەبوونتان.
هیواى ڕۆژێكى خۆشتان بۆ ده‌خوازم،
دیسان بە خێر بێن،
زۆر سوپاس..
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment