سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی دەکات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد ئەلیەماحی سەرۆکی پەرلەمانی عەڕەبی کۆبووەوە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانیی هاریکاری و کاری هاوبەش لەگەڵ پەرلەمانی عەرەبی کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (22/نیسان/2025) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد ئەلیەماحی سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکە، "کە شاخەوان عەبدوڵلا جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەولێر و هەرێمی کرد. هەروەها کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکی و ئامانجەکانی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو و خواستی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا."

لە ڕاگەیێندراوەکە هاتووە، "سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانیی هاریکاری و کاری هاوبەش لەگەڵ پەرلەمانی عەرەبی کردەوە و داوای لێکردن کە ڕۆڵی خۆیان لە ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان و پشتیوانیکردنی سیستەمی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان بگێڕن."

ئاماژە بەوەش کراوە لە کۆبوونەوەکەدا، ئامادەکارییەکانی بەستنی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین