سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: تاوانی سامناكی زانکۆی سلێمانی و قەڵادزێ نەیتوانی ئیرادەی گەلەکەمان لاواز بکات
نوچە نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/نیسان/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا بۆردومانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قەڵادزێ بە "تاوانێکی دڕندانەى ڕژێمی پێشووی عێراق و له ههوڵێكى بێهودەدا بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان" ناودەبات و دەشڵێت، "بەڵام نەیتوانی ئیرادەی گەلەکەمان لاواز بکات."
ئەمڕۆ یادى خهمناكى ساڵیادی بۆردومانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قەڵادزێ دهكهینهوه كه ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ لە تاوانێکی دڕندانەى ڕژێمی پێشووی عێراق و له ههوڵێكى بێهودەدا بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان و بزووتنەوە ڕزگاریخوازییهكهى، دەیان قوتابی و مامۆستا و هاووڵاتی شەهید بوون.
لەم یادەدا، بە ڕێزەوە یادی شەهیدانى جوانهمهرگى زانكۆ دەکەینەوە و سهرى ڕێز و نهوازش لهبهردهم گیانى پاكیاندا دادەنەوێنین. ئەم تاوانە سامناكه، لاپەڕەیەکی ترى ئازاربەخشى مێژووی کوردستان بوو، بەڵام نەیتوانی ئیرادەی گەلەکەمان لاواز بکات، بەڵکوو گوڕوتینى بۆ بەردەوامیی خەبات و تێکۆشان لهپێناو ئازادیدا، پتهوتر کرد.
لەم بۆنەیەدا، پشتگیریی تەواومان بۆ خزمهتكردنى زیاترى ناوچەی پشدەر و قەڵادزێ نوێ دەکەینەوە کە هەمیشە هێمای خەباتی نیشتمانی بوون و بۆ بهرگریكردن له کوردستان، قوربانیی گەورەیان داوە. بەرپرسیاریهتیی هەموومانە به كاركردن بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ خەڵکی ئهوێ و کوردستان بهگشتى، ڕێز لە خهبات و قوربانیدانیان بگرین.
سڵاو له گیانی پاکی شەهیدانی زانکۆی سلێمانی و قەڵادزێ و تهواوى شههیدانى كوردستان، یادیان به خێر.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment