سەرۆک بارزانی: خوداپەرستی خاڵێکی هاوبەشە بۆ کۆکردنەوەی ئایینەکانی جیاواز کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک بارزانی لە ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان ڕایگەیاند، :"خوداپەرستی خاڵێکی هاوبەشە بۆ کۆکردنەوەی ئایینەکانی جیاواز. حەق جیا ناکرێتەوە، گەیشتن بە حەق ڕێگای زۆرە و ئایینە پیرۆزەکان  هەمووان کە حەقیقەتی وحدانییەتی خوایان قبووڵە."

ڕۆژی چوارشەممە (23/نیسان/2025) بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی،  سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتان لە ژێر دروشمی (بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا)، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەكەدا سەرۆك بارزانی گوتارێكی پێشكەش كرد و گووتی، "بەو کولتوورە دەوڵەمەندەی لە دێرزەمانەوە لە کوردستان هەیە، ئەویش کەلتووری پێکەوەژیان و یەکتری قبووڵکردن و ئازادیی بیروڕا و دین و مەزهەبە. ئەو کولتوورەیە کە ئێمە شانازی پێوە دەکەین و داکۆکیش دەکەین کە بەردەوام دەبین لەسەر ئەو ڕێگەیە."

هەروەها سەرۆک بارزانی گووتیشی، "ڕێزگرتن لە ئایینە جیاوازەکان و یەکتری قبووڵکردن بەشێکی سەرەکیی بیروباوەڕی ئێمە بووە. ئەمەش پشتبەستنە بە فەرموودەی خوای گەورە کە لە قورئانی پیرۆزدا فەرموویەتی، بسم اللە الرحمن الرحیم (ێا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَڵقْنَاكُمْ مِنْ ژَكَرٍ ۆأُنْپَى ۆجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا ۆقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ). ئەمە ئایەتێکی قورئانی پیرۆزە و ڕێنیشاندەرە بۆ ئەوەی چۆن ئێمە لەسەر ئەو بیروباوەڕە بەردەوام بین، ئەویش پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردنە."

 

دەقی گوتارەكەی سەرۆک بارزانی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نزای نیشتمانی: 

بەناوی خوای گەورە و مێهرەبان

پێشەکی بەخێرهاتنێکتی گەرمی هەمووتان دەکەم میوانە بەڕێزەکان، بەخێربێن بۆ کوردستان، لانکەی پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی. 

پێش ئەوەی دەست بکەم بە گوتارەکەم، دەمەوێت ڕایبگەیەنم جارێکی تر هاوبەشی هەموو مرۆڤدۆستانین لە جیهان بۆ لە دەستدانی پیاوێکی گەورەی ئاشتیخواز و مرۆڤدۆست، ئەویش قەداسەتی پاپا. 

ئەمە یەکەمین جارە کۆبوونەوەیەکی وا لە کوردستان ڕێک دەخرێت و مەبەست ئەوەیە کە جیهان ئاشنا ببێت بەو کولتوورە دەوڵەمەندەی لە کوردستان هەیە و لە دێرزەمانەوە ئەو کولتوورە لە کوردستان هەبووە. ئەویش کەلتووری پێکەوەژیان و یەکتری قبووڵکردن و ئازادیی بیروڕا و دین و مەزهەب. ئەو کەلتوورەیە کە ئێمە شانازی پێوە دەکەین و داکۆکیش دەکەین کە بەردەوام دەبین لەسەر ئەو ڕێگەیە. 

ئومێدەوارم کە ئەم کۆبوونەوەیە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی ئەو برایەتییە و ئەو پێکەوەژیانە لە کوردستان، قووڵتر و فراوانتر ببێت. 

خوداپەرستی خاڵێکی هاوبەشە بۆ کۆکردنەوەی ئایینەکانی جیاواز. حەق جیا ناکرێتەوە، گەیشتن بە حەق ڕێگای زۆرە و ئایینە پیرۆزەکان هەمووان کە حەقیقەتی وحدانییەتی خوایان قبووڵە، هەمووان بەدوای ئەو ڕاستییەدا دەگەڕێن و پێویستە ڕێز لە هەمووان بگیرێت. جەوهەری دینیش ئەخلاقە. ڕۆمی دەفەرمووێت، حەق وەک لووتکەی چیایە، چەندین ڕێگا هەیە بۆ گەیشتن بە لووتکە، بەڵام ئامانج یەکە، ئەویش گەیشتنە بە حەق. 

لە سەرەتای دەسەڵاتی مەشەخەتی بارزان بە ڕابەرایەتیی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی، ڕێزگرتن لە ئایینە جیاوازەکان و یەکتری قبووڵکردن بەشێکی سەرەکیی بیروباوەڕی ئێمە ىووە. ئەمەش پشتبەستنە بە فەرموودەی خوای گەورە کە لە قورئانی پیرۆزدا فەرموویەتی، بسم اللە الرحمن الرحیم (ێا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَڵقْنَاكُمْ مِنْ ژَكَرٍ ۆأُنْپَى ۆجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا ۆقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ). ئەمە ئایەتێکی قورئانی پیرۆزە و ڕێنیشاندەرە بۆ ئەوەی چۆن ئێمە لەسەر ئەو بیروباوەڕە بەردەوام بین، ئەویش پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردنە. 

بە درێژایی مێژوو کاتێک هێرش دەکرایە سەر کوردستان، زۆرداران هیچ فەرق و جیاوازییەکیان نەدەکرد، لە بەینی موسوڵمان، مەسیحی و ئێزدی. هەموو گوندەکانیان سووتاند، هەمووان ڕاگوێزران و لە هەمووان کۆمەڵکوژ و زیندەبەچاڵ کران، ئاخیریشی شەڕی داعش کە جیاوازییان نەکرد لە بەینی موسوڵمان، مەسیحی و ئێزدی؛ تاوانی زۆر گەورەیان ئەنجام دا. لە موقابلی ئەوەدا پێشمەرگە قاڕەمانەکان بە گیانفیداییەکی بێوێنە بەرگرییان لە هەمووان کرد و ئستوڕەی داعشیان تێکشاند، بەڵام بە باجێکی زۆر زۆر گەورە، ئەویش نزیکەی 12 هەزار شەهید و بریندار بوون. 

با ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ لەمەو دوا کە ئەم جۆرە کۆبوونەوانە ئەنجام بدرێن، بۆ ئەوەی هەموومان بزانین، پێش هەموو شتێک هەموومان بەندەی خواین و لە مرۆڤایەتیدا هەموومان براین، خوشک و برای یەکترین. 

بە یەکتری قبووڵکردن، بە مەحەببەت و بەخۆشی، دەتوانین هەموومان پێکەوە بژین، بەڵام بە زۆرداری، نە زۆردار دەتوانێت ئیسراحەت بکات و نە زۆرلێکراو دەتوانێت ئیسراحەت بکات. هەموو پێغەمبەرەکانیش، تەوسییە و نەسیحەتیان ئەوە بووە کە دەستی برایەتی بۆ یەکتری درێژ بکەن، نەسیحەتی پێکەوەژیانیان کردووە.

ئیتر لە کۆتاییدا من داوا دەکەم لە خوای گەورە، هیدایەتی هەموو لایەک بدات، ئاشتی بەرقەرار بێت لە ناوچەکە و لە جیهان هەمووی، برایەتی بەرقەرار بێت و تەمەنا دەکەم وەختێکی خۆش لە کوردستان ببەنە سەر و ئێمە شانازیتان پێوە دەکەین و جارێکی تر بەخێرهاتنێکی گەرمی هەمووتان دەکەین. سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانەش دەکەین کە ئەم بەرنامە و کۆبوونەوەیان تەرتیب کردووە، دەستیان خۆش بێت و سلام علیكم. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین