دەروازەى ئیبراهیم خەلیل 1500 تۆن کەل و پەلى پەسند نەکراو لە ناو دەبات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێ شەممە دەروازەى ئیبراهیم خەلیل ڕاگەیاند، بەهۆى دەرنەچوونى کەرەستەى جۆراوجۆر لە تاقیگەکانى دەروازەكەیان، بە سەدان کەرەستەى جۆراوجۆر لەناوبراون و بەشێکێشى گەڕێندراونەتەوە.
دەروازەکە لە پەیجى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە، "له ماوه‌ى یه‌ك مانگدا، له (1-2-2021) تاوەکو (28-2-2021)دا، (1376) تۆن كه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر له تاقیگه و لیژنە پەیوەندیدارەکانی كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌یى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل پەسەند نەکراون و به‌شێكیان گه‌رێندراونه‌ته‌وه‌و به‌شێكیش له‌نێوبراون."
دەروازەى ئیبراهیم خەلیل دەشڵێت، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئەم کەل و پەلانە له گه‌ڵ رێنماییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌گونجاون."
ئاماژەى بەوەش کردووە، بڕى کۆى ئەو کەل و پەلانەى گەڕێندراونتەوە یان لە نێوبردراون، "(1500) تۆن دەبێت، بەگشتى کەرەستەکانیش پێکهاتبوون لە کەل و پەلى (ته‌ندروستى، کوزماتیک، خواردن و خواردنه‌وه، فیتێرنه‌رى، چاند، بیناسازى...تاد)."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment