پارتى و سوننه‌كان سێیه‌كى په‌كخه‌ر به‌كارده‌هێنن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌فا محه‌مه‌د كه‌ریم چاودێرى سیاسى له‌ پارتى لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دووپاتى ده‌كاتەوه‌، به‌شداربوونى پارتى و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى سوننه‌ له‌ حكومه‌تى داهاتوو به‌نده‌ به‌ ره‌زامه‌ندیى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دره‌وه‌، لە بارەی هەڵبژاردنیش دەڵێ، “ سێیه‌كى په‌كخه‌ر به‌كارده‌هێنین”

شه‌وى رابردوو 18حوزه‌یرانى 2022 وه‌فا محه‌مه‌د كه‌ریم لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى داوه‌ و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وان وه‌ك چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار "سێیه‌كى په‌كخه‌ر" به‌كارده‌هێنن. سه‌باره‌ت به‌ به‌شداربوونیش له‌ حكومه‌ت دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌نده‌ به‌ ره‌زامه‌ندى موقته‌دا سه‌دره‌وه‌.

وه‌فا محه‌مه‌د كه‌ریم ده‌ڵێ، "به‌شداربوونمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى (سیاده‌) له‌ حكومه‌تى داهاتوو مه‌رجداره‌، یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كان ئه‌وه‌یه‌ ره‌زامه‌ندیى سه‌درى له‌سه‌ر بێت" جیا له‌وه‌ش ئه‌و چاودێرى سیاسیە باس له‌وه‌ ده‌كات مه‌رجێكى تر ئه‌وه‌یه‌ چه‌كى میلیشیاكان دابماڵدرێن و به‌ده‌ست فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان بن"، وه‌فا محه‌مه‌د ده‌شڵێ، "ئه‌و مه‌رجانه‌ له‌ ماوه‌ى هاوپه‌یمانى سێقۆڵى دانراون، هێشتا ماون".

ئه‌و كاته‌ى هاوپه‌یمانى سێقۆڵى "پارتى و سه‌در و سه‌روه‌ریى" هه‌وڵیان ده‌دا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرن، شیعه‌كان بایكۆتى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانیان كرد، بۆیه‌ رێژه‌ى ئاماده‌بوونى په‌رله‌مانتاران به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بوو تا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌ بچێت، ئه‌مه‌یشیان ناو نابوو "سێیه‌كى په‌كخه‌ر".


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین