کەسێک بە تۆمەتى دزینى ئۆتۆمبێلى هاووڵاتیان دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

کەسێک لە پارێزگاى سلێمانى، بە تۆمەتى دزینى ئۆتۆمبێلێکى جۆرى پیکاب لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینى (17/حوزەیران/2022) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى سلێمانى ڕاگەیاند، "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكی دزیبوو."

دواى ئەوەى ئۆتۆمبێلێک لە ناو بازاڕێ شارەزوو لە هاووڵاتییەک دەدزرێت، پاش تۆمارکردنى سکاڵا لەلایەن خاوەنەکەیەوە، "هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان."

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى دەڵێت، "توانرا لەسنووری ئیدارەی گەرمیان و كەمتر لە 3 کاتژمێر لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی ."

دەشڵێت، "لەئێستادا تۆمەتبار (د ، س ،ف لەدایكبووی 1987 ) بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەی."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین