كاندیدبوونى عامرى ره‌تده‌كرێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عه‌لى فه‌تلاوى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح ره‌تیده‌كاته‌وه‌، هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان، یان هه‌ر كه‌سێكى تر له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتووى عێراق كاندید كرابێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16 حوزه‌یرانى 2022 ده‌نگۆى كاندیدكردنى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح و رێكخراوى به‌در، بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو بڵاوكرایه‌وه‌.

هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ ریزى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌یه‌، كه‌ ركابه‌رى ره‌وتى سه‌درن  و داواى پێكهێنانى حكومه‌تى ته‌وافووقى ده‌كه‌ن. عه‌لى فه‌تلاوى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق ده‌ڵێ، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هیچ كاندیدێكى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت نییه‌، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى باس له‌ كاندیدكردنى هادى عامرى ده‌كه‌ن راست  نییه‌".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح روونى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ سه‌ره‌تا سه‌رۆك كۆمار كاندید ده‌كرێت، بۆیه‌ جارێ هیچ كاندیدێك بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت نییه‌.

دواى كشانه‌وه‌ى ره‌وتى سه‌در له‌ په‌رله‌مانى عێراق، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ ده‌ستى به‌ گفتوگۆ كردووه‌، بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى سیاسى عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین