يەكێتى ئەوروپا بۆ كڕينى وزە گفتوگۆكانى لەگەڵ ئيسرائيل دەستپێكرد ئابووری جیهان

نوچەنێت:

ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاين، سەرۆكى كۆميسيۆنى ئەوروپا سەردانى ئيسرائيلى كرد و لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە بۆ پرسى كڕينى گازى سروشتى كۆبوونەوە.

ئەمرۆ سێشەممە (14/حوزەيران 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، كارين هەرارى رايگەياند، "لەگەڵ ڤۆن دێر لاين گفتوگۆمان لەسەر دۆزينەوەى رێگەيەك كرد بۆ رەوانەكردنى گازى سروشتى وڵاتەكەمان بۆ كيشوەرى ئەوروپا."

رۆژى دووشەممە سەرۆكى كۆميسيۆنى يەكێتى ئەوروپا سەردانى ئيسرائيلى كرد و لەگەڵ يائير لابيد، وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل و نەفتانى بنێت، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل كۆبۆوە.

هەر سەبارەت بەو سەردانە وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل رايگەياند، "خۆشحاڵبووين بە پێشوازیکردن لە ڤۆن دێڕ لاين، هەروەها لە كۆبوونەوەیەکدا باسمان لە بەهێزكردنى پەيوەندييەكانمان لەگەڵ يەكێتى ئەوروپا كرد."

لە مانگى رابردوو كارين هەرارى لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رايگەياند، "بۆ زيادكردنى سەرچاوەى وزە ئيسرائيل ئامادەيە هاوكارى يەكێتى ئەوروپا بكات."

لەدواى جەنگى ئۆكرايناوە يەكێتى ئەوروپا هەوڵدەدات جێگرەوەى گازى رووسى بدۆزێتەوە، تا ئێستا ئيسرائيل لە پێشەوەى ئەو وڵاتانەيە كە هەوڵدەدەن گازى لێبكڕن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین