قوباد تاڵەبانى لەسەر ڕووداوەکەى دادگاى سلێمانى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لەسەر ڕووداوەکەى دادگاى سلێمانى داواى لێبوردن دەکات و دەشڵێت، "هەموو سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە."

ئەمڕۆ دووشەممە (13/حوزەیران/2022) دواى بەڕێوەچوونى دۆسیەى دادگایی کردنى بکوژى تاریقى بەقاڵ، کە تێیدا تاوانبارەکە بە (7) ساڵ زیندانیکرا، گرژى لە نێوان کەسوکارى تاریق و پۆلیسەکانى دادگا ڕوویدا.

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان لەسەر ڕووداوەکە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە داخەوە ئەمڕۆ لەناو دادگای سلێمانی چەند کارمەندێک لە هێزەکانی پۆلیس هەڵسوکەوتی ناپیشەیی و نا مرۆڤانەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڵاتیان کردوە. لە دوای ئاگاداربوون لە رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ هەموو سەرپێچیکارانی دەستگیر کرد و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە." 

قوباد تاڵەبانى دەشڵێت، "‏‎بەندە داوای لێبوردن لەو هاوڵاتیانە دەکەم کە ئەم رەفتارە نەشیاوەیان بەرامبەر کراوە و دڵنیاشیان دەکەمەوە لە سزادانی سەرپێچیکاران و داواشیان لێ دەکەم خۆیان سکاڵا لەسەر ئەو پۆلیسانە تۆمار بکەن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین