دوو کەس لە هەولێر بە تۆمەتى هەڵخەڵەتاندن و نوشتەکردن دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، "دوو کەس بە تۆمەتى نوشتەکردن و فریودانى ئافرەتان دەستگیرکرد."

ئەمڕۆ دووشەممە (13/حوزەیران/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێنرداوێکدا دەڵێت، "دوو کەس بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودانی ئافرەتان لە هەولێر دەستگیرکران."

هەروەها لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا ڕوونیدەکاتەوە، "بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی باداوە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (خ. ع. ر) و (گ. ع. ع) بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودان و هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان دەستگیر کرد."

پۆلیسى هەولێر دەشڵێت، "تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان، ڕاگیران."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین