قوباد تاڵەبانى پەیامێک ئاراستەى دایکى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

جێگرى سەرۆک ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى ڕۆژى لەداکیبوونى دایکى پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، "فێری کردم هەرگیز لا نەدەم لە بنەماکانم."

ئەمڕۆ یەکشەممە (12/حوزەیران/2022) قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدى دایکى پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە، "رۆژی لە دایک بون لەو دایکەم پیرۆز بێت کە زیاتر گوێی ئەدا بە گوزەرانی منداڵ نەک رازی کردنی بەرپرسان."

قوباد تاڵەبانى لە بەشێکى نووسینەکەیدا دەشڵێت، "ئەو دایکەی فێری کردم خۆشەویستی بۆ ژینگە، بۆ هونەر و کەلتور چەند گرنگن. کە خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتمان ئەبێت سەروو هەموو خۆشەویستیەکی مادی بێت. ئەو دایکەی فێری کردم چۆن نەبەردیەکانی رابردوو ئەبێت پاڵنەر و ووزەبەخش بن بۆ خزمەتی ئەمرۆمان. ئەو دایکەی کە فێری کردم کە هەندێ جار پێویستە عیناد بیت."

لە رۆژى لە دایکبوونى دایکى قوباد تاڵەبانى باسى لەوەدەکات، کە ئەو "سەلماندی ژن ئەتوانێت لە پیاو ئازا تر بێت، لە پیاو بەهێز تر بێت، لە پیاو کاریگەر تر بێت. کە هێز بە ماسولکە و قەبارە نییە…بەڵکو هێزی راستەقینە ئیرادەیە، بنەمایە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین