په‌رله‌مانتارانى شیعه‌: متمانه‌مان به‌ كازمى نییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ره‌فیق ساڵحى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح ئاشكرای كرد، له‌ په‌رله‌مان ئاماده‌كاريى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بانگهێشتنى ئه‌و به‌رپرسانه‌ بكه‌ن، كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ دۆسیه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق هه‌یه‌ و ده‌شڵێ، "گومانمان له‌ راستى راگه‌يێندراوه‌كه‌ى كازمى له‌ باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا هه‌یه‌".

شه‌وى رابردوو 10ى حوزه‌یرانى 2022 ره‌فیق ساڵحى لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى داوه‌ و دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ له‌ خولى نوێى په‌رله‌مان جارێكى تر كار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى باس له‌ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق بكه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بانگهێشتى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى عێراق ده‌كه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ دۆسیه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌ر چه‌نده‌ له‌كۆتایى ساڵى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى داعش راگه‌یاند و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هیچ هێزێكى شه‌ڕكه‌ر له‌ عێراق نه‌ماوه‌، كه‌چى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فه‌تح ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا به‌و شێوه‌یه‌ دروست بێت كه‌ كازمى باسى كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین