لە هەولێر کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر کرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر ڕاگەیێندراوێک لە بارەى دەستگیرکردنى کەسێک بە تۆمەتى دزینى ئۆتۆمبێلێک بڵاوکردەوە، تۆمەتباریش دانى بە ئەنجامدانى تاوانەکە ناوە.

ئەمڕۆ هەینى (10/حوزەیران/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی دارەتوو، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ک. م. ا) بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان سەنی - تاکسی) دەستگیر کرد."

پۆلیسى پارێزگاى هەولێر لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەو کەسەى بە تۆمەتى دزینى ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکراوە، "دانی نا بە تاوانەکەدا."

هەروە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین