لە ساڵیادی كەوتنی موسڵ كازمی پەیامێك بڵاو دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

لە ساڵیادی كەوتنی موسڵ لەسەر دەستی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی كاربەرێكەری عێراق، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "ئەوەی هەشت ساڵ پێش ئێستا روویدا لە بیری ناكەین."

ئەمڕۆ هەینی (10/ی حوزەیران 2022) ماڵپەڕی (واع) بڵاویكردەوە، لە ساڵیادی كەوتنی موسڵ مستەفا كازمی رایگەیاند، "كارەساتی كەوتنی مووسڵ و بنکەى سپایكەر كە هەشت ساڵ پێش ئێستا روویدا لە بیری ناكەین."

لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری عێراق ئاماژەی بەوە كرد، "ئەو كارەساتە پەند و وانەی بۆ ئێمە تێدایە، بۆ ئەوەی هەڵەكانی ڕابردوو دووبارە نەبنەوە."

كازمی ئەوەشی ڕاگەیاند، "ئەوەی ڕوویدا دەخوازێت بوێر بین، بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە پاراستنی عێراق و ساڕێژكردنی برینەكان، داعش سەرشۆڕی و شكستی بۆ مایەوە، عێراقییەكانیش شەڕەفی سەركەوتن لە ژیان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریان بۆ مایەوە."

هەشت ساڵ لەمەوبەر  لە ڕۆژى (10-6-2014) رێكخراوی تیرۆرستی داعش هێرشی كردە سەر موسڵ و كۆنتڕۆڵی ئەو شارەی كرد، هەزاران سەربازى سوپای عێراق لەو ناوچانە ڕایانكرد و چەكەكانیان جێهێشت و كەوتنە دەستی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین