كۆمەڵێک ڕۆشنبیر داوا لە سەرۆک نێێچیرڤان بارزانى کتێبخانەکەى عەزیز گەردى لە مۆزەخانەیەکى نیشتیمانی بپارێزرێت کولتوور

نوچەنێت:

لەسەر ماڵەکەى وەرگێڕ و نووسەرى گەورەى کورد (عەزیز گەردى) لە پێشنیارێکدا داوا دەکەن، بەرهەم و ئەرشیفخانەکەى بە ئامانجى پاراستن و سوود لێوەرگرتن لە مۆزەخانەکدا دابنرێت.

کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیرى کورد لە نامەیەکدا، کە ئاراستەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان-یان کردووە، تێیدا دەڵێن، "نووسەری گەورەی کورد "د. عەزیز گەردی" گەوهەرێکی بەنرخ و ئەستێرەیەکی درەوشاوەی ئاسمانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی بوو. ماوەی زیاتر لە پەنجا ساڵ، بێوچان و خۆنەویستانە ژیانی خۆی بە خزمەتکردنی نووسین و وەرگێڕان بەخشی. نووسەرانی لەم چەشنە، دەبنە ڕەمزی نەتەوەکانیان."

هەروەها لەبەشێکى ترى نامەى ئەم کۆمەڵە نووسەر و ڕۆشنبیرەدا هاتووە، "وەک ئاگەدارن، مامۆستا عەزیز گەردی کتێبخانەیەکی گەورە و ئەرشیڤێکی دەوڵەمەندی لە پاش جێماوە. ئێمە پێشنیاری دامەزراندنی مۆزەخانەیەکی نیشتمانی دەکەین؛ بۆ هەڵگرتن و پاراستنی هەموو ئەو کتێبخانە و بەڵگەنامە گرنگانەی لە کەسانی وەک مامۆستا گەردی ماونەتەوە. بۆ ئەوەی وەک سەرمایەیەکی گرنگی نیشتمانی و نەتەوایەتی لە لەناوچوون بپارێزرێن و لە هەمانکاتدا نەوەی ئەمڕۆ و داهاتووی کورد، بتوانن سوودی لێ ببینن."

دەقی ناوەڕۆکى نامەکەى کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و نووسەر:

بۆ/ هێژا ـ نێچیرڤان بارزانی ـ سەرۆکی هەرێمی کوردستان

سڵاو و ڕێز...

نووسەری گەورەی کورد "د. عەزیز گەردی" گەوهەرێکی بەنرخ و ئەستێرەیەکی درەوشاوەی ئاسمانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی بوو. ماوەی زیاتر لە پەنجا ساڵ، بێوچان و خۆنەویستانە ژیانی خۆی بە خزمەتکردنی نووسین و وەرگێڕان بەخشی. نووسەرانی لەم چەشنە، دەبنە ڕەمزی نەتەوەکانیان.

وەک ئاگەدارن، مامۆستا عەزیز گەردی کتێبخانەیەکی گەورە و ئەرشیڤێکی دەوڵەمەندی لە پاش جێماوە. ئێمە پێشنیاری دامەزراندنی مۆزەخانەیەکی نیشتمانی دەکەین؛ بۆ هەڵگرتن و پاراستنی هەموو ئەو کتێبخانە و بەڵگەنامە گرنگانەی لە کەسانی وەک مامۆستا گەردی ماونەتەوە. بۆ ئەوەی وەک سەرمایەیەکی گرنگی نیشتمانی و نەتەوایەتی لە لەناوچوون بپارێزرێن و لە هەمانکاتدا نەوەی ئەمڕۆ و داهاتووی کورد، بتوانن سوودی لێ ببینن.

بەمجۆرە رەنجی چەند ساڵەی مامۆستا عەزیز گەردی و کەسانی دیکەی دڵسۆزی زمان و فەرهەنگی کوردی بە فیڕۆ ناچێت و فەرهەنگ و زمانی کوردیش دەوڵەمەندتر دەبێت. 

ئەم خەمەی ئێستە خراوەتە بەردەم بەڕێزتان، خەمی چەندان نووسەر و رووناکبیری دیکەیشن، کە نازانن دوای مردنی خۆیان کتێب و ئەو کەلوپەلانەی ئەرشیڤیان کردوون، بە کێی بسپێرن. هیوادارین بە زووترین کات مۆزەخانەیەکی نیشتمانی تایبەت بە نووسەران دروستبکرێت، کە لە ئاست متمانەی کەسوکاری نووسەران و زانا و داهێنەران بێت.

 ـ بۆ ئەم مەبەستە چەندین بیرۆکەمان هەن کە لەکاتی پێویست دەیخەینە ڕوو. 

 لەگەڵ ڕێزماندا...

                   

ناوی ئەو نووسەرانەی زمان و ئەدەبی کوردی کە واژۆیان کردووە:

 

- ئازاد عەبدولواحید/ نووسەر / هەولێر

- زیرەک کەمال/ نووسەر/ هەولێر

- شێرکۆ هەژار / نووسەر / هۆڵەندا

- ئازاد بەرزنجی / وەرگێڕ / سلێمانی

- قوبادی جەلیزادە / نووسەر / سلێمانی

- کەریم دەشتی / نووسەر / هەولێر

- هاشم سەڕاج / نووسەر / هەولێر

- ئیسماعیل بەرزنجی / نووسەر / هەولێر

- عەبدولڕەحمان فەرهادی / نووسەر / هەولێر

- د. هاشمی ئەحمەد زادە / نووسەر / سوید

- زانا خەلیل / نووسەر / هەولێر

- بارزان هەستیار / نووسەر / ئەڵمانیا

- د. ئەحمەدی مەلا / نووسەر / ئیسپانیا

- شۆڕش غەفووری / نووسەر / هەولێر

- ژیڤان بەکر / نووسەر / هەولێر

- ئارام محەمەد/ ڕۆماننووس/هەولێر

- د. عارف حیتۆ / نووسەر / هەولێر

- سۆزان مامە / نووسەر / لەندەن

- ئاوێزان نوری / نووسەر / سلێمانی

- مەهدی زریان / نووسەر / کەرکووک

- باهۆز مستەفا / نووسەر و وەرگێڕ/ هەولێر

- ئازا حەسیب قەرەداغی / نووسەر و شێوەکار / هەولێر

- بێکەس حەمەقادر / نووسەر / هەولێر

- سەرکەوت ڕەسووڵ / نووسەر / هەولێر

- ئامانج شاکەلی / نووسەر / هەولێر

- پشکۆ نەجمەدین /نووسەر / سوید

- غەمگین خدر / نووسەر / هەولێر

- بەڵێن سابیر / نووسەر / هەولێر

- ئیدریس عەلی / نووسەر / سلێمانی

- غازی حەسەن / نووسەر / ئەمریکا

- چنور نامیق / نووسەر / هەولێر

- گوڵستان وەلییە / نووسەر / هەولێر

- ئالان پەری/ شاعیر/ دانیمارک

- سەحەر موعێزی / نووسەر/ سنە

- یونس ڕەزایی / نووسەر / بۆکان

- مەسعود پەرێشان / نووسەر / هەولێر

- ساڵح سووزەنی / شاعیر و ڕەخنەگر / سەقز

- د. ڕەهبەر مەحموودزادە / نووسەر و ڕەخنەگر /شنۆ

- فەرید ڕاژین / شاعیر / سنە

- سەعید ئەڵاوەیسی / نووسەر / سنە

- فاروق ڕوستەمی / وەرگێڕ / سنە

- نینا کەریمی / نووسەر و ئەکتەر /سنە

- ئەسمەر ئیبراهیمی / شاعیر/ سنە

- د. دیار عەلی کەمال / مامۆستای زانکۆ / هەولێر

- دڵشاد خۆشناو/ نووسەر و وەرگێر/ئەڵمانیا

- رێبین فەتاح/ نووسەر و ڕۆژنامەنووس/ هەولێر

- د. گۆران سەباح/ ڕۆماننووس و وەرگێر/ هەولێر

- د. هێمن خورشید/ نووسەر / کەلار

- حەیدەر عەبدوڵا/ نووسەر و وەرگێڕ/ هەولێر

- دیار لەتیف/ شاعیر/ کفری

- زیرەک میرە/ پەیکەرساز/ هۆڵەندا

- هاوکار عەبدوڵا/ نووسەر/ هەولێر

- ئەرسەلان چەلەبی/ شاعیر/ دانیمارک

- ژیار جیهانفەرد/ چیرۆکنووس/ ئەڵمانیا

- بژار حەکیم/ شاعیر و ڕۆژنامەنووس/ هەولێر

- پەسار فایەق / شاعیر و ڕۆژنامەنووس/ هەولێر

- ئاواز سامان/  شاعیر/ هەولێر

- بەهار موفتی/ شاعیر/سوێد

- ئانیسا جعفری میهر/ چیرۆکنووس/ئەڵمانیا

- جەمال نەجاری/ نووسەر/ فەرەنسا

- جەلیل ئازادیخواز / نووسەر/ ئامریکا

- شاروخ ئەرژەنگی / بەرپرسی ناوەندی٤۹ کتێب/ سوید

- ناهید حوسێنی / نووسەر/ سوید

- رەند زارعی / نووسەر/ سوید

- سەلیم حەقیقی / نووسەر/ سوید

- ناوەندی نووسەرانی کوردستان

- عەبدولستار جەباری / نووسەر / کەرکووک

- هێرۆ کوردە / نووسەر / کەرکووک

- دانا عەسکەر / نووسەر / کەرکووک

- یادگار محەمەد / شانۆکار / کەرکووک

- شێروان کەرکووکی / هونەرمەند / کەرکووک

- ئەسوەد فایەق / شانۆکار / کەرکووک

- عەباس داودی / نووسەر / کەرکووک

- سومەیە جەلال / نووسەر / کەرکووک

- یوسف شوانی / نووسەر / کەرکووک

- پەرژین جەعفەر / نووسەر / کەرکووک

- لوقمان عومەر / شانۆکار / کەرکووک

- ئاهورا کوردستانی / میدیاکار / کەرکووک

- سارا جەوهەر / وەرگێڕ / کەرکووک

- کاوە محەمەد/ نووسەر / هەولێر

- محەمەد گۆران/ نووسەر/ هەولێر

- چەتۆ بەڕانەتی/ نووسەر/ هەولێر

- د. مەولود ئیبراهیم حەسەن/ نووسەر / هەولێر

- محەمەد ئیسماعیل/ شێوەکار/ سلێمانی

- جەزا ئەحمەد/ مامۆستای زانکۆ/ سلێمانی

- شوکرووڵڵا حەمەدەمین/ چالاکی سیاسی/ هەولێر

- رەشوان عەزیز/  شاعیر/هەولێر

- رزگار عەلی/ نووسەر/ هەولێر

- زەردەشت نووردەین/ نووسەر/ سلێمانی

- سروە عوسمان/ نووسەر / هەولێر

- جەواد حەیدەری/ نووسەر/ سلێمانی

- کامیل بۆکانی / نووسەر / هەولێر

- رەسووڵ سوڵتانی / نووسەر / هەولێر

- ناسک حسێن / نووسەر / کەنەدا

- زیاد ئەسعەد / نووسەر / سۆران

- رزگار جەباری / نووسەر / هەولێر

- بەندی عەلی / نووسەر / سلێمانی

- هاوژین حەسەن / نووسەر / هەولێر

- سامان گەردی / نووسەر / هەولێر

- نەبەز ڕەشاد / میدیاکار / هەولێر

- دڵزار حەسەن / نووسەر / هەولێر

- خالید فاتحی / نووسەر / ڕاپەڕین

- کاروان محەمەدپوور / نووسەر / سنە

- جەبار ئەحمەدی / شاعیر / سنە

- هوشیار کەریم  / هونەرمەند / هەولێر

- زەکەریا موحسین / هونەرمەند / هەولێر

- ئاورینگ شێخ عەلی / نووسەر / هەولێر

- نادیە کەریم / نووسەر / کۆیە

- رێباز یوسف / چالاکوان / هەولێر

- خانزاد سەعدی / میدیاکار / هەولێر

- چیا گوانی / نووسەر / سۆران

- فاروق هەژار / نووسەر / هەولێر

- چیمەن ساڵح / نووسەر / هەولێر

- جێگر محەمەد / میدیاکار / هەولێر

- رەشوان عەزیز / نووسەر / هەولێر

- نیازی حەمەعەزیز / نووسەر / هەولێر

- رۆستەم خامۆش / نووسەر / هەولێر

- عومەر عەبدڵڵا / نووسەر / هەولێر

- چۆلی فایەق / نووسەر / هەولێر

- ئەنوەر عەرەب / چیڕۆکنووس / بۆکان

- ئەرسەلان چەلەبی / نووسەر / دانیماڕک

- عومەر حاجی / نووسەر / ئەڵمانیا

- ئالا کۆنەپۆشی / نووسەر / هەولێر

- شادی غوڵامی / هونەرمەند / سنە

- هەڵاڵە سوهرابی / نووسەر / سنە

- سوهەیلا مەیهەمی / نووسەر / سنە

- ئەسعەد جەباری / میدیاکار / کەرکووک

- مونیرە نەسری / نووسەر / سنە

- هاژە خەزاری / نووسەر و وەرگێڕ / سنە

- دلێر ئەسکەندەری / چالاکوان / سنە

- سەحەر مستەفایی / نووسەر / سنە

- مەنسوور کەریمیان / دەرهێنەر / سنە

- شوعەیب میرزایی / نووسەر / سنە

- جوان کاکەیی / شاعیر / کەرکووک

-ئازاد رۆستەمی / نووسەر/ نەرویج

- ساماڵ ئەحمەدی / نووسەر و وەرگێڕ / هەولێر

- کەژان ئەسەدی / ئەکتەر / ئەڵمانیا

- رێبوار کەرەمی / شاعیر/ سنە

- ئارش نووری / هونەرمەند / سنە

- کاروان عەلی / نووسەر / هەولێر

- فەریدوون سامان / نووسەر / هەولێر

- موحسین خالیدی / نووسەر / هەولێر

- سابیر ژاکاو / نووسەر / هەولێر

- شوان ڕابەر / نووسەر / هەولێر

- سافی مەلازادە / نووسەر / هەولێر

- د. ڕزگار ڕەنجەڕۆ / هونەرمەند و نووسەر / هەولێر

- ئاسۆی مەلا / نووسەر / ئەمریکا

- هەنار موفتی / نووسەر / سلێمانی

- قەندیل شێخبزێنی / نووسەر / هەولێر

- د. ئاریانا  ئیبراهیم / نووسەر / هەولێر

- نیهاد لەتیف قۆجە / سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر / هەولێر

- دوکتور ئازاد محەممەدیانی / نووسەر / هۆلەندا

- دوکتور حامید کۆنەپۆشی / نووسەر / مەریوان

- سەلاح پایانیانی / نووسەر و توێژەر / مهاباد

- ناسر وەحیدی / چیرۆکنووس / بۆکان

- د. سامیە چاوشلی / نووسەر / ئەڵمانیا

- موهیب مەهابادی / نووسەر / هەولێر

- رامان سۆفی سوڵتانی/ شاعیر/ بۆکان

- محەمەد شەهدی/نووسەر/ هەولێر -

- ئەسکەندەر زرار / نووسەر و شاعیر

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین