دوو تۆمەتبارى داواکراو دەستگیرکران، کە چەندین تاوانیان ئەنجامداوە کوردستانی

نوچەنێت:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سێمانی‌ ڕایدەگەیێنێت، دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران کە چەندین تاوانیان لەو شارە ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (8/حوزەیران/2022) پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، "له‌دوو چالاكی‌ جیادا، مه‌فره‌زه‌ی نوسینگه‌كانی‌ به‌كره‌جۆو ڕاپه‌ڕینی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردنیان ئه‌نجامدابوو."

پۆلیسى سلێمانى دەڵێت، "له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تبار دانیناوه‌ به‌چه‌ندین تاوانی‌ دیكه‌ی‌ دزینی‌ ماتۆڕسكیڵدا كه‌ له‌گه‌ڕه‌كه‌ جیاوازه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانیدا ئه‌نجامیداوه، هەروەها له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌ و تۆمەتبار تەقەی پێكردووە."

ئەو تۆمەتبارەى دەستگیرکراوە بە ناوى (ی، د، ع) له‌دایكبووی‌ (2003) ده‌ستگیركرد "كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بووه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (446) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌."

پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، "له‌چالاكییه‌كی‌ تردا مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی‌ (ئـ، ع، خ) له‌دایكبووی‌ 1982 ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بووه‌و سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن."

له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین