رێگه‌ به‌ هاتنى گه‌شتیارانى عێراقى و بیانى بۆ هه‌رێمى كوردستان  ده‌درێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا له‌مڕۆ "دووشه‌م"وه‌، رێگه‌ به‌هاتنى گه‌شتیارانى عێراقى و بیانى بۆ هه‌رێمى كوردستان بدرێت و به‌ڵام به‌ مه‌رجێك.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتى ئادار، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڕیارى داوه‌، رێگه‌ به‌ هاتنى گه‌شتیارانى عێراقى و بیانى بدرێت ێت له ‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌.

به‌ڵام مه‌رجى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌ر له‌ گه‌شته‌كانیان گه‌شتیاران پكشنینى كۆرۆنا بكه‌ن به‌ 72 كاتژمێر به‌ر له‌گه‌شته‌كه‌یان و ده‌بێت پشكنینه‌كه‌یان نێگه‌تیڤ بێت.

هه‌روه‌ها ده‌بێت گه‌شتیارانى بیانى و عێراقى خۆیان كه‌ره‌نتینه‌ بكه‌ن به‌ ماوه‌یه‌ك كه‌ وه‌زاره‌تى  ته‌ندروستى بۆیان ده‌ستنیشان ده‌كات.

پێشتر وه‌زاره‌تى ناوخۆ و كۆمه‌ڵێك بڕیارى راگه‌یاندبوو، یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كان قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بوو له‌گه‌ڵ شاره‌كانى عێراق، به‌ڵام به‌گوێره‌ى بڕیاره‌كه‌ له‌م  ئه‌مڕۆ دووشه‌م گه‌شتیاران ده‌توانن سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین