ئەمڕۆ بەردى بناغەى سێ پڕۆژە لە دهۆک دادەنرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

لە پارێزگاى دهۆک، بەردى بناغەى سێ پڕۆژە بە ئامادەبوونى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دادەنرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (7/حوزەیران/2022) لەلایەن مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەردى بناغەى سێ پڕۆژە لە پارێزگاى دهۆک دادەنرێت، یەکێک لە پڕۆژەکان دروستکردنى شوێنى بەخێوکردنى مانگایە لەو پارێزگایە.

رێوڕەسمى دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەى ده‌ستاری ئارد، خانووى شوشەیى بۆ چاندنى میوە و سە وزە، دوو پڕۆژەى دیکەن ئەمڕۆ لە پارێزگاى دهۆک بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە میانى سەردانییەکەى بۆ پارێزگاى دهۆک، هەر ئەمڕۆ بەشدار دەبێت لە ئاهەنگى دەرچوونى قوتابیانى زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک، ئاهەنگی دەکات، لەو چیوەیەشدا وتارێک پێشکەش دەکات.

.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین