هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆکانیان دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە مەبەستى گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکى تایبەت بە هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکومەتى عێراق، بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن.

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشى حوزەیرانى/2022) شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک لەگەڵ حکوومەتى عێراق، لەوانە پرسى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان، هەر یەک لە خالد شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانووساندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و د.خالد ھادی، چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن.

جێگەى ئاماژەپێدانە، دوێنێ حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى سەردانییەکەى ئەمڕۆى شاندى حکومەتى هەرێم ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و لە پێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین