شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
نوچەنێت
بڕیارە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا، تاوەکو درێژە بە گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا بدەن. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە(5/حوزەیران/2022) حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە "بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق، سبەی دووشەممە 6ـی حوزەیرانی 2022، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات."
لەبارەی ئامانجی سەردانی شاندەکە بۆ بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لەپێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.
ئەو شاندەی سبەینێ سەردانی بەغدا دەکات، پێکهاتووە لە خالید شوانی، وەزیری هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق. د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران. د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوون و د. خالید ھادی چاوشلی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment