سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: پشتگیری لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ چارەسەری ئەم دۆخەی عێراق کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی، لە شاندێکی ئەندامانی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و رایگەیاند: پشتگیری لە هەر هەوڵێکی چارەسەری دەکەین.

ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ڕێکەوتی ( 5/حوزەیران/2022) سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی سەردانی شاندێکی ئەندامانی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ هەرێمی کوردستان، بڵاو کردەوە، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازی له‌ شاندێکى ئه‌ندامانى سه‌ربه‌خۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کرد، له‌ کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى سیاسی عێراق، ئاڵنگارییەکانی به‌رده‌مى و هه‌وڵه‌کان بۆ لێکگه‌یشتنى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و ده‌رچون له‌ چه‌قبه‌ستویى و بنبه‌ستى سیاسى، تاوتوێ کراون. 

بە پێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، مەبەستی سەردانەکەی شانده‌که‌ بۆ هه‌رێمى کوردستان ئەوەیە کە ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان دیدار و گفتوگۆ ئه‌نجام بده‌ن بە مەبەستی لێکنزیککردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌ک بۆ ده‌رچوون له‌ بنبه‌ستى سیاسى له‌ عێراق. 

نێچیرڤان بارزانى، پشتگیریى بۆ هه‌وڵه‌کانی شاندەکە و هه‌موو هه‌وڵ و هه‌نگاوێک دووپاتکرده‌وه‌ که‌ کار بۆ لێکنزیککردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و تێپه‌ڕاندنى کێشه‌ و سه‌ختییه‌کانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق بکات و "هیواى خواست ئه‌نجامێکى باش له‌ هه‌وڵه‌کانیان بکه‌وێته‌وه‌." 

وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ کردووە، شاندەکە "سوپاس و پێزانینیان بۆ رۆڵى سه‌رۆک نێچیرڤان و ده‌ستپێشخه‌رییه‌کانى بۆ لێکگه‌یشتن و لێکنزیککردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى و هیوایان خواست له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش رۆڵى هاوشێوه‌ بگێڕێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین