مۆسكۆ پێشنیازێكی نوێ دەخاتە بەردەم توركیا تورکیە

نوچەنێت:

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "ئێمە لە مەترسیەكانی حكومەتی توركیا بەرانبەر هەڕەشەكان بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی تێدەگەین، بەڵام هانی توركیاش دەدەین هێرشی نوێ نەكاتە سەر باكووری سووریا."

ئەمڕۆ هەینی (3/حوزەیران/2022) ماڵپەڕی (ئەحوال)ی توركی بڵاویكردەوە، ماریا زاخارۆف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند، "داوامان لە توركیا کردووە هێرشی نوێ نەكاتە سەر باكووری سووریا، چونكە ئەو هێرشە دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی توركیا لە سنوورەكانی سووریا هێزەكانی سووریا بێنە ئەو ناوچانە."  

لە بەشێكی تری قسەكانی ماریا ئاماژەی بەوە كرد، "ئەو هێرشەی توركیا پێشێلكاری یەكپارچەیی خاكی سووریایە، ئەوەش دەبێتە دروستبوونی ئاڵۆزی نوێ لەو ناوچانە، تاكە چارەسەر بۆ پاراستنی سنوورەكانی سووریا لەگەڵ توركیا، بڵاوكردنەوەی سوپای حكومەتی سوریایە لەو ناوچانە."

لە هەفتەی رابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، "لەو نزیكانە هێرش دەكەینە سەر باكووری سووریا." دوای ئەو لێدوانانە بەرپرسانی باڵای ئەمەریكا چەندین ئاست هۆشدارییان دایە توركیا هەنگاوی لەو جۆرە نەهاوێت. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین