دوو کەس بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژران کوردستانی

نوچەنێت

لە گوندی گولیجانی سەر بە ناحیەی باشیک، دوو کەس لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەکوژرێن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە(2/حوزەیران/2022) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە گوندی گولیجە لە سنوری باشیک نزیک قەزای بەردەڕەش، دوو کەس بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژران. 

بەپێی زانیارییەکان، دووکەسەکە ئامۆزای یەکترن و خاوەن ماڵ و منداڵن. 

تەرمی هەردوو کوژراوەکە دوایگەیاندنیان بۆ پزیشکی دادی ئاکرێ، رادەستی کەسوکارەکەیان کراون و بڕیارە لەنێو گۆڕستانی بەردەرەش بەخاکبسپێردرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین