سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لە یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى (47)مین ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئەنجام دەدات و جەختیش، "له‌ پێویستیى كارى هاوبه‌ش و ‏پێكه‌وه‌یى و ته‌بایى و یه‌كڕیزیى نێوان ته‌واوى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كرده‌وه‌."

ئەمڕۆ چوارشەممە (1/حوزەیران/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، ‏سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، له‌ (47)مین ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ‏یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستاندا، پیرۆزبایى له‌ خۆى و سه‌ركردایه‌تى و ‏ئه‌ندامانى یه‌كێتى كرد. ‏

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ئاما‌ژه‌دان به‌ ڕۆڵى كاریگه‌رى یه‌كێتیى نیشتمانیى ‏كوردستان و سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ بزاڤى ڕزگاریخوازیى كوردستاندا، هه‌موو ئه‌و ‏تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى به‌ بیر هێنایه‌وه‌ كه‌ له‌پێناو ئازادیى كوردستان و ‏له‌ ڕیزه‌كانى یه‌كێتیدا، خه‌باتیان كردووه‌ و قوربانییان داوه."

لە بەشێکى ترى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "جه‌ختى له‌ پێویستیى كارى هاوبه‌ش و ‏پێكه‌وه‌یى و ته‌بایى و یه‌كڕیزیى نێوان ته‌واوى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كرده‌وه‌ ‏له‌پێناو پاراستنى فیدرالى و قه‌واره‌ى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان و مافه‌ ‏ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستاندا. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆڵى یه‌كێتیى نیشتمانیى ‏كوردستانى به‌ گرنگ و كاریگه‌ر له‌ قه‌ڵه‌م دا.‏"

لاى خۆیه‌وه‌ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، "‏سوپاس و پێزانینى خۆى و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانى بۆ پیرۆزبایى و ‏په‌یوه‌ندیى به‌ڕێزیان ده‌ربڕى و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌پێناو ‏یه‌كڕیزى و كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا، به‌رز نرخاند.‏"

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین