ئەردۆغان داوا لە سەرۆکى ڕووسیا و ئۆکراینا دەکات لە ئەستنەبۆڵ کۆببنەوە تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆک کۆمارى تورکیا بۆ چارەسەرکردن و ڕاگرتنى جەنگى نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، پێشنیارێک دەخاتە بەردەمى سەرۆکى هەردوو وڵات.

ئەمڕۆ سێشەممە (31/ئایار/2022) ماڵپەڕى (ستار) بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا پەیەوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ هەر یەک "لە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکى، سەرۆکى ئۆکراینا و ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکى ڕووسیا ئەنجامدا و تێیدا داواى لە هەردوولا کرد لە ئەستنەبۆڵ لەژێر چاودێرى نەتەوەیەکگرتووەکان کۆببنەوە."

تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەکانى بۆ نێوەندیگرى نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و بۆ کۆتاییێهنان بەم شەڕە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا "داواى لە هەردوو سەرۆک کردووە، وەک خاوەن ماڵ دەتوانن لە ئەستنەبۆڵ کۆبببنەوە و گفتووگۆ بکەن بۆ ڕاگرتنى ئەم جەنگە، دەتوانن ناوەندێکى چاودێریکردن بەسەرپەشتى نەتەوەیەکگرتووەکان دروست بکەن."

سەرۆک کۆمارى تورکیا، سەرەتا پەیوەندى بە ڤلادیمێر پۆتین کردووە پاشان لەگەڵ زیلینسکى گفتوگۆى کردووە و داواى لێکردوون، "پێویستە ئەم جەنگە بوەستى و دەبێ دەست بە هەنگاوى نوێ بکەن بۆ دووبارە بونیادنانەوەى متمانە لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا."

لەبەشێکى ترى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ زیلینسکى، دروستکردنى ڕێڕەوێکى بازرگانى پارێزراو لە ڕێگەى دەریاوە بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان تاوتوێى کردووە.

سەبارەت بە ناوەڕۆکى گفتووگۆکەى ئەردۆغان و پۆتین، دواین پێشهاتەکانى سووریا  بەگشتى و باکوورى سووریا بەتایبەتى خستۆتە بەرباس. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین