سێیه‌م پڕۆژه‌ یاساى ئاسایشى خۆراك پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌كرێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

عه‌توان عه‌توانى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاشكراى كرد، به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پڕۆژه‌ یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌ ئاسایشى خۆراكى پێشكه‌ش به‌ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان كردووه‌. ئه‌مه‌یش سێیه‌م پڕۆژه‌ یاسا ده‌بێت كه‌ له‌سه‌ر ئاسایشى خۆراك به‌ په‌رله‌مان بدرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31ى ئایارى 2022 عه‌توان عه‌توانى په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق راگه‌یاندووه‌، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ یاساى ئاسایشى خۆراك پڕۆژه‌یه‌كى به‌ لیژنه‌ى دارایى داوه‌". به‌ڵام زانیارى  زیاترى له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ نه‌داوه‌.

ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئه‌و كاره‌ى كردبێت، ئه‌وا سێیه‌م پڕۆژه‌ یاسا ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشى خۆراك به‌ په‌رله‌مان بدرێت. یاساى یه‌كه‌م له‌لایه‌ن حكومه‌تى كازمییه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان كرا، به‌ڵام دادگاى فیدڕاڵى ره‌تیكرده‌وه‌، دووه‌م یاسا له‌ لایه‌ن لیژنه‌ى دارایى پێشكه‌ش كرا، كه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ تاوتوێ ده‌كرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین