بڕیارى شه‌ش ساڵ زیندانى بۆ رێبوار تاڵه‌بانى دراوه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دادگاى كه‌ركووك بڕیارى شه‌ش ساڵ زیندانى بۆ رێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌ركردووه‌، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ى ئیداره‌ى كه‌ركووكە به‌رانبه‌ر تاڵه‌بانى كه‌ به‌شدارى له‌ ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان كردووه‌.

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز و چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى تر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31ى ئایارى 2022 به‌ڵگه‌ى بڕیارى دادگاى كه‌ركووكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ سه‌باره‌ت به‌ رێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك دراوه‌. بڕیاره‌كه‌ 17ى ئه‌م مانگه‌ دراوه‌ و تێیدا هاتووه‌ به‌گوێره‌ى ماده‌ى 340ى یاساى سزادانى عێراقى، رێبوار تاڵه‌بانى سزاى زیندانى شه‌ش ساڵى بۆ دراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش سه‌فه‌رى یۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.

سكاڵاكار له‌م دۆسیه‌یه‌ به‌ ناوى "مافى گشتى" تۆماركراوه‌. وه‌ك ده‌زانرێت رێبوار تاڵه‌بانى كه‌سایه‌تییه‌كى كاریگه‌ر بوو له‌ به‌ڕێوه‌چوونى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستان، بۆیه‌ ئه‌مه‌ وه‌ك لێكه‌وته‌یه‌كى ئیداره‌ى كه‌ركووك به‌رانبه‌ر تاڵه‌بانى. ئه‌و ماده‌یه‌ى كه‌ تاڵه‌بانیشى پێ سزادراوه‌، تایبه‌ته‌ به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ كه‌مته‌رخه‌مى له‌ ئه‌ركى گشتى ده‌نوێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین