ئيسرائيل بە مەرج رێگە دەدات هاووڵاتيانى گەشت بۆ توركيا بكەن تورکیە

نوچەنێت:

ئيسرائيل داوا لە تورکیا دەکات، لە ڕووى ئەمنییەوە چاودێرى وردى گەشتیارانى ئیسرائیلى بکات، چونکە مەترسى ئەوە هەيە ئێران هاووڵاتيیانى لە توركيا بكاتە ئامانج.

ئەمڕۆ دووشەممە (30/ئایار/2022) ماڵپەڕى (بیرگون) بڵاویکردەوە، حکوومەتى ئیسرائیل لە راگەيێندراوێكدا داواى كردووە، "ئەو هاووڵاتییە ئیسرائیلیانەى بۆ گەشتوگوزار سەردانى تورکیا دەکەن، ئاگادارى گیانى خۆیان بن، چونکە زانیاریمان هەیە ئێران بە نیازە هێرشى تۆڵەسێنەر بکاتە سەريان."

حکوومەتى مەترسيەكانى خۆى ناشارێتەوە و رايگەياندووە، "ئێران وەک تۆڵەسەندنەوەيەك خۆى ئامادەکردووە هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانمان لە تورکیا، بۆ ئەم مەبەستەش حکوومەتى تورکیامان لەو مەترسییە ئاگادارکردۆتەوە."

ئەم هۆشدارییەى ئیسرائیل بۆ هاووڵاتیانى لە دواى ئەوە دێت، هەفتەى ڕابردوو حەسەن سەياد خودائيان ئەفسەر لە سوپاى پاسداران لەبەردەم ماڵەکەى خۆیدا لەلایەن ماتۆڕ سوارێکەوە تەقەى لێکرا و کوژرا، بەرپرسانى ئێران ڕایانگەیاند، ئیسرائیل دەستى لە کوشتنى حەسەن سەیاد هەیە و بەڵێنى تۆڵەکردنەوەیاندا.

هاوکات نەفتالى بینیت هەڕەشەى لە ئێران کرد و گووتى،"ئێران هەر زیانێک بە هاووڵاتیانى ئیسرائیل بگەینێنت، باجەکەى دەدات."

هەروەها ئەنجوومەنى نیشتمانى ئیسرائیل لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "هاووڵاتیانى ئیسرائیلى لە تورکیا مەترسی زۆریان لەسەرە، چونکە ئەم وڵاتە شوێنێکى گونجاوە تا ئێران هێرشەکانى تێدا جێبەجێ بکات." 

يەكێك لە ئامانجەكانى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى توركيا لەگەڵ ئيسرائيل، راكێشانى گەشتيارانە، كە كۆڵەگەيەكى بەهێزى داهاتى ئابووریى توركيايە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین