ئێران : دژى ئۆپراسیۆنه‌كانى توركیاين كه‌ له‌ عێراق و سووریا ئه‌نجامیان ده‌دات ئێران

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، ئێران دژى هه‌ر ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازییه‌ كه‌ توركیا له‌ عێراق و سووریا ئه‌نجامیان ده‌دات.

شه‌وى رابردوو 28 ى ئایارى 2022 ماڵپه‌ڕى ته‌سنیمى ئێرانى لێدوانێكى سه‌عید خه‌تیب زاده‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا ده‌داته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر سنووره‌كانى عێراق و سووریا.

سه‌عید خه‌تیب زاده‌ ده‌ڵێ، “ئێران دژى هه‌ر كرده‌یه‌كى سه‌ربازى و به‌كارهێنانى هێزه‌ له‌سه‌ر خاكى وڵاتانى تر به‌ ئامانجى یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى كێشه‌كان، ئێران نیگه‌رانى توركیا به‌ هێند وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تاكه‌ رێگه‌ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بریتییه‌ له‌ گفتوگۆ و پابه‌ندبوون به‌ رێككه‌وتنى دووقۆڵى نێوان وڵاتان”.

هه‌ر چه‌نده‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئامۆژگارى توركیا ده‌كات، به‌ڵام كۆمارى ئیسلامیش به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر سه‌روه‌ریى عێراق و دوا جاریش ئه‌وه‌ بوو سوپاى پاسدارانى ئێران به‌ مووشه‌ك هێرشى كرده‌ سه‌ر هه‌ولێر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین