له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى پلاسخارت: ده‌بێت هه‌ڵبژاردنى كوردستان باوه‌ڕپێكراو و شه‌فاف بێت کوردستانی

نوچه‌نێت

نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان "يونامى"له‌ عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكى كورت باس له‌ ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كەى پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسى باڵاى حزبه‌ كوردستانییه‌كان دەکات و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌ڵبژاردنى كوردستان باوه‌ڕپێكراو و شه‌فاف بێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26 ى ئایارى 2022 له‌ باره‌گاى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جینین پلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، له‌گه‌ڵ به‌رپرسى یه‌كه‌مى لایه‌نه‌ سیاسییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى كوردستان كۆبووه‌وه‌. كه‌ فازڵ میرانى له‌لایه‌ن پارتى دیموكراتى كوردستان، بافڵ تاڵه‌بانى له‌ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، عومه‌ر سه‌ید عه‌لى له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌لاحه‌دین بابه‌كر له‌ یه‌كگرتووى ئیسلامى، عه‌لى باپیر له‌ كۆمه‌ڵى دادگه‌رى، به‌دریه‌ ره‌شید له‌ جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شدار بوون.

نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "لەگەڵ ئەوەی کە وا بڕیارە لە ١ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢دا هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، كۆبوونەوەكە دەرفەتێكی لە كاتی خۆیدای ڕەخساند بۆ لایەنەكان بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر پرسە جیاوازەكان، لەوانە پێویستیی دووركەوتنەوە لە سیاسەتی جیاکارییانە و ڕێکردن بەرەو هەڵبژاردنێكی باوەڕپێكراو و شەفاف. خزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی هه‌رێمی كوردستان له‌ گفتوگۆكانی ئه‌مڕۆدا تەوەری سەرەکی بوو"

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ هاتووه‌، “خاتوو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و بەرپرسی یونامی، داوای بەردەوامبوون و چڕترکردنی هەوڵەکانی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییە زۆرانەی کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە”

ده‌قى راگه‌یێندراوه‌كه‌ى یونامى
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین