وەزارەتى کشتوکاڵ نرخى وەرگرتنى گەنمى جووتیاران ڕاگەیاند
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (24/ئایار/2022) وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لێرەوە جوتیارانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە لە پاڵ چاندنی گەنم بۆ ئارد دەتوانن گەنمی (خشن) بچێنن کە بەمەبەستی دروستکردنی ساوار بەکاردەهێندرێت."
دەقى ڕاگەیێندراوەى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو:
لە چوارچێوەی پڕۆژەی نیشتیمانی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران و بەپێی ئەو گرێبەستەی کە ئەنجامدراوە لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ( خۆشناو و قەیوان) دوابەدوای ڕەچاوکردنی دۆخی ئاسایشی خۆراک و بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و جوتیاران، لە ئێستادا کۆمپانیای(خۆشناو) ئامادەی دەربڕیوە بەهەمان میکانیزمی ڕاگەیەنراو کڕینەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرنەوە ، هاوتەریبی پلانی کڕینەوەی گەنم لە سایلۆکانی عێراق بەم شێوەیە :
یەکەم/ سەرجەم ئەو جوتیارە بەڕێزانەی کەبەرهەمی گەنمیان چاندووە بۆ مەبەستی دروستکردنی بەرهەمی (ساوار) بە هەمان نرخی گەنمی نمرە یەک بڕی (850) هەشت سەد و پەنجا هەزار دینار راستەوخۆ دەدرێت بە جوتیاران.
دووەم/ بۆ ئەمساڵ وەزارەت بڕیاریدا بەبڕی (880 ) هەشت سەدو هەشتا هەزار دینار گەنمی بنەتۆ وەردەگرێتەوە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای ناوبراو، بۆ ئەم مەبەستە جوتیاران دەتوانن بەو نرخەی دیاریکراوە گەنمی بنەتۆیان ڕادەستی سایلۆکانی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بکەن.
سێیەم/ لێرەوە جوتیارانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە لە پاڵ چاندنی گەنم بۆ ئارد دەتوانن گەنمی (خشن) بچێنن کە بەمەبەستی دروستکردنی ساوار بەکاردەهێندرێت، لە بواری پیشەسازیدا ،کۆمپانیاکان ئەو گەنمە لە ئەمساڵەوە بۆ ساڵانی ئایندە وەردەگرنەوە.
ئەم هەنگاوەش یەکێکیترە لە دەستکەوتەکانی تری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ،کە لە پێناوی پاڵپشتی و ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران ئەنجامدراوە،
لە چوارچێوەی ئەم کارگە و پڕۆژانەی کە هەیە ، بۆ ئەوەی گەنمی ناوخۆی خۆمان بەکاربهێنینەوە بۆ پیشەسازی خۆراک.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment