توركيا و ئيسرائيل گفتوگۆ لەسەر پێنج دۆسيە دەكەن
نوچەنێت:
لەبارەى ماوەى سەردانەكەشى بەگوێرەى راگەيێندراوى وەزارەتى دەرەوەى توركيا دوو رۆژ دەخاينێت، لەگەڵ هەريەك لە مەحموود عەباس، سەرۆكى دەسەڵاتدارێتى فەڵەستين و رياز ماليكى وەزيرى دەرەوەى فەڵەستين و يائير لابيد، وەزيرى دەرەوەى ئسرائيل بە جيا كۆدەبێتەوە. رۆژنامەى توركى بڵاويكردەوە، ئۆغلۆ لەو سەردانەى گفتوگۆ لەسەر پێنج دۆسيە دەكات.
توركيا بەردەوامە لە سياسەتى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى ناوچەكە، لە دواى سعوديە و ئيمارات و ئەرمينيا و ميسر، ئەنقەرە لەگەڵ تەلئەبيب هەنگاوەكانى دەستپێكردووە، دواى سەردانەكەى سەرۆكى ئيسرائيل بۆ توركيا و كۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆكى ئەو وڵاتە پەيوەندييەكان لە ئاستى باڵا دەستى پێكردووە.
پێش كۆبوونەوەى لەگەڵ وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل، كە لەدواى (15) ساڵ يەكەم جارە وەزيرى دەرەوەى توركيا سەردانى ئيسرائيل دەكات و لەگەڵ وەزيرى دەرەوەى ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.
بڕيارە لەو سەردانە ئۆغلۆ گفتوگۆ لەسەر پێنج دۆسيە بكات، كە بريتیين لە (دۆسيەى گێڕانەوەى باڵيۆزى ئيسرائيل و توركيا بۆ هەردوو وڵات، هاوكارى لە بوارى وزە لە دەرياى ناوەڕاست، پڕۆسەى ئاشتى ئيسرائيل فەڵەستين، پەيوەندى بازرگانى نێوان ئەنقەرە و تەلئەبيب، هەستيارى توركيا بەرانبەر پرسى فەڵەستين).
لەدواى راگرتنى پڕۆژەى (ئيست ميد) ئيسرائيل درێژترين سنوورى ئاوى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەگەڵ توركيا هەيە.
ئەو هەوڵانە لەكاتێکدايە ئەوروپا بەهۆى جەنگى ئۆكراينا رووبەڕووى قەيرانى وزە بۆتەوە، بەگوێرەى هەڵسەنگاندنەكان لەئەگەرى رێككەوتنى نێوان ئەو دوو وڵاتە، توركيا رۆڵى سەرەكى دەبينێت لە گواستنەوەى وزەى ئيسرائيل بۆ ئەوروپا.
رۆژنامە توركییەکە ئەوەشى ئاشكرا كردووە، توركيا هەنگاوى زياتر دەهاوێت بۆ بەهێزكردنى پێگەى خۆى لە دەرياى ناوەڕاست.
لە مانگى رابردوو رەجەب تەيب ئەردۆغان، رايگەياند، "توركيا و ئيسرائيل پێكەوە دەتوانن كار لەسەر گواستنەوەى گازى سروشتى بۆ ئەوروپا بكەن."
ئايا گازى ئيسرائيل جێگرەوەى گازى رووسيايە؟
سوهبێت كاربۆز، بەڕێوەبەرى هايدۆرۆكاربۆن لە يەكێتى كۆمپانياكانى وڵاتانى دەرياى ناوەڕاست رايگەياند، "ناتواندرێت گازى ئيسرائيل ببێتە جێگرەوەى گازى رووسى بۆ ئەوروپا، ئەو بڕە گازەى ئيسرائيل رەوانەى دەكات (10) مليار مەتر چوار گۆشەيە، ئەوەش لەكاتێدايە ئەو بڕەى رووسيا ڕەوانەى دەكات دەگاتە نزيكەى (155) مليار مەتر چوارگۆشە.
بەربەستەكانى بەردەم پڕۆژەى گواستنەوەى گازى سروشتى
ئەو پڕۆژەيە چەندين بەربەستى لەبەردەمە، لەوانەش بڕى گازى فرۆشراو و كڕيارەكان و نرخ و مەرجەكانى گرێبەست، ئەوەش كارێكى ئاسان نييە بەزووى ئەنجام بدرێت.
بەگوێرەى كاربۆز، "ئەو رێڕەوەى بۆڕييەكانى پێدا تێدەپەرێت تا ئێستا ناوچە ئابوورييەكانى قوبرسى يۆنانييە، كە چەندين كێشەى سياسى لەسەرە."
لەبەشێكى ترى قسەكانى روونى كردەوە، "دروستكردنى هێڵێكى لەو جۆرە پێش چارەسەرى كێشەى قوبڕس چەندين كێشەى تر دروست دەكات، جێگرەوەى ئەو هێڵەى ئيسرائيل توركيا، دەتواندرێت بە ناوچە ئابوورييەكانى سووريا و لوبنان تێپەڕێت، بەڵام ئەوەش كۆمەڵێك كێشەى سياسى تر دروست دەكات."
هەروەك جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، "لەگەڵ ئەوەى لەڕووى بازرگانييەوە هێڵى توركيا دەتواندرێت بۆ گواستنەوەى گازى ئيسرائيل بۆ بازاڕەكانى ئەوروپا بەكاربهێندرێت، بەڵام هێڵێكى باشتر و هەرزانتر هەيە كە هێڵى گواستنەوەى گازى سرووشتى وڵاتانى عەرەبييە، كە تا ئێستا زۆربەى ئەو هێڵە لەكار كەوتووە، كە لە ميسڕەوە دەست پێدەكات دێتە ئوردن و دەگاتە حەلەبى سووريا، لەوێشەوە بۆ سنوورى توركيا تەنيا سەد كيلۆمەترە، ئەو هێڵە دەكرێت بە كۆمپانياى بۆتاشى توركى بۆ گواستنەوەى نەوت و گازى سروشتى ببەسترێتەوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment