ڕاكێشانى هێڵى بۆڕى ئيسرائيل بۆ توركيا جێبەجێكردنى قورسە شیکاری

نوچەنێت:

لە راپۆرتێكدا ئاژانسى (فرانس پرێس) تيشك دەخاتەسەر ڕاكێشانى هێڵى گازى سروشتى ئيسرائيل لە رێگەى توركياوە بۆ ئەوروپا، بەگوێرەى ئەو كەسانەى قسەيان بۆ ئەو ئاژانسە كردووە، ئەو ڕاكێشانى ئەو هێڵە خەونێكە ئەستەمە بێتەدى.

دواى چەندين ساڵ دوژمنايەتى نێوان توركيا و ئيسرائيل، لە بوارى وزە ئەنقەرە ئامادەيە هاوكارى تەلئەبيب بكات و پڕۆژەى هەناردەكردنى گازى سروشتى ئيسرائيلى بۆ ئەوروپا دەستپێ بكات، ئەوەش لەكاتێکدايە توركيا هەوڵدەدات پشت بە گازى ڕووسى كەم بكاتەوە، بەڵام ئەم پلانە رووبەڕووى گومانى ئيسرائيلى دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆى ناكۆكيیە ديپلۆماسيەكانى نێوانيانە، كە بە بۆچوونى شارەزايان لەڕووى تێچوو و لۆجسيتيەوە ئاڵۆزە. 

رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "ئامادەين لە بوارى وزە و پڕۆژەى ئاسايشى وزە لەگەڵ ئيسرائيل هاوكارى يەكتر بكەين، وڵاتەكەمان لەو بوارە خاوەنى ئەزموونە و دەتوانێت پڕۆژەى لەو جۆرە جێبەجێ بكات، ئەو رووداوانەى ئەم دواييەى ناوچەكەش بايەخى ئاسايشى وزەى دەرخست." كاتێكيش ئيسحاق هێرزۆغ، سەرۆكى ئيسرائيل لە مانگى ئادارى ئەمساڵ سەردانى توركياى كرد، سەردانەكەى بە مێژوويى ناوبرد.

گابى ميچل، لە پەيمانگەى ميتفيمى  ئيسرائيل بە فرانس پرێسى رايگەياند، "پەيوەندييەكانى بوارى وزە لەسەر بنەماى هاوكارى و متمانەى دوولايەنە دادەمەزرێت، بە دڵنياييەوە ئەو رێگەيە لەو قۆناغە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە نييە، هەندێك كەسايەتى ئيسرائيل ئاماژە بەوە دەكەن ناكرێت متمانە بە ئەردۆغان بكرێت."

ئەو پڕۆژەيە بەو ئاوانەدا تێدەپەرێت كە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەلايەن توركيا لەلايەك و قوبڕس و يۆنان لەلايەكى تر ناكۆكى لەسەرە.

گاپى پێيوايە، "ئەوەش لاى ئيسرائيل جێى بايەخ نييە، چونكە نايەوێت هەنگاوێك بنێت زيان بە پەيوەندييەكانى لەگەڵ قوبڕس و يۆنان و يەكێتى ئەوروپا بگەيێنێت."

ئارۆن شتاين، بەڕێوەبەرى پڕۆگرامى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە پەيمانگەى لێكۆڵينەوەى سياسەتى دەرەوە بە فرانس پرێسى رايگەياند، "هيچ رۆژێك وەك پڕۆژەيەك نەمديوە، بەڵكو بيرۆكەى ئەوپڕۆژەيە دەگەڕێتەوە بۆ خستنەڕووى ئەو ئاساييبوونەوەى پەيوەندييەكانى نێوان هەردوو وڵات، بەڵام پرسە لۆجستييەكان پێويستى بەوە لە خەونێك بگوڕێت بۆ حەقيقەتێكى ئاڵۆز و تێچووى زۆر، بەگوێرەى راپۆرتەكانى راگەياندن راكێشانى بۆڕى لە كێڵگەكانى ئيسرائيل بۆ توركيا پێويستى بە مليارێك و (500) مليۆن دۆلارە."

لەبەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "دوور لە سياسەت و پرسى قوبڕس، وێزگەكانى گازى سروشتى وشكانى لەلايەنى ئابوورى لۆژيكيترە، لەلايەنى سياسيشەوە ئاڵۆزى كەمترە."

توركيا لەبوارى وزە زياتر پشت بەگازى رووسى و وزە دەبەستێت، گازى سرووشتى لە ڕێگەى بۆڕى ڕووسيا و ئازەربايجان و ئێران هاوردە دەكات، هەروەها لەلايەكى تريشەوە گاز لە قەتەر و نەيجيريا و جەزائير و ئەمەريكا هاوردەكات.

نەجدەت بامير، پسپۆڕى بوارى وزە لە زانكۆى قوبڕسى نێودەوڵەتى رايگەياند، "لەڕووى تيۆرييەوە گواستنەوەى گازى ئيسرائيل بە رێگەى توركيا لۆژيكيە، ئێمە پێويستمان بەگازى جێگرەوە هەيە، بەهۆى ئەو دۆخەوە ئەو رێككەوتنە نوێيە لە بەرژەوەندى توركيايە، چونكە توركيا لە (2020) ساڵانە (48) مليار مەتر چوارگۆشە گاز بەكار دەهێنێت، ئەو بڕە لە ساڵى رابردوو گەيشتە (60) مليار مەتر، ئەمساڵ دەگاتە (62 بۆ 63) مليار مەتر.

بەپرسێكى توركيا بە بە فرانس پرێسى رايگەياند، "ئەوە پڕۆژەيەك نييە ئەمرۆ دەستپێ بكەين و بەيانى كۆتايى بێت، ئەو پڕۆژەيە قورسە بەڵام لۆژيكى و كردەيىە، بەتايبەت بەراورد بە پڕۆژەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، كە يۆنان سەرۆكايەتى دەكرد."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین