ناحیه‌كى سه‌ڵاحه‌دین داواى به‌ هاناوه‌چوون ده‌كات: ده‌كه‌وینه‌ ده‌ست داعش عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ته‌لال باج له‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین داواى به‌ هاناوه‌چوون له‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "شاره‌دێیه‌كه‌مان ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست داعش".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ى ئایارى 2022 حاته‌م شه‌مه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ته‌لال باج له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى داواى به‌ هاناوه‌چوون له‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌كات و حكومه‌ت له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر شاره‌دێیه‌كه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

حاته‌م شه‌مه‌رى ده‌ڵێ، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ و فه‌رمانگه‌كانی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى كه‌وتنه‌ ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى داعشن، چونكه‌ پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى تر له‌ شاره‌كه‌ نیین، هه‌رچه‌نده‌ ناحیه‌كه‌ له‌سه‌ر هێڵى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ترسناكه‌، تیرۆریستان له‌ هه‌موو ناوچه‌كان هه‌ن 200 یان زیاتر له‌ شاره‌دێیه‌كه‌ دوورن".

به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ته‌لال باج داوا له‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین ده‌كات پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ ناحیه‌كه‌ ره‌وان بكه‌ن و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌، به‌ كه‌وتنى ئه‌و ناحیه‌ى به‌ ده‌ستى داعشه‌وه‌، ئه‌وا رێگای گرنگى مووسڵ- به‌غدا ده‌گیرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین