عێراق له‌ چوار پارێزگا ده‌ستى به‌ هه‌ڵمه‌تێكى ئه‌منى كردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ چوار پارێزگا ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌تێكى ئه‌منى كردووه‌، له‌ ئه‌نجامدا توانیویانه‌ 21 تیرۆریست ده‌ستگیر بكه‌ن.

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ى ئایارى 2022 رایگه‌یاند، له‌ چوار شارى عێراق هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌ دواى تیرۆریستانه‌وه‌ بوون، زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تیان ئه‌نجامداوه‌، له‌ ئه‌نجامدا 21 تیرۆریستیان ده‌ستگیر كردووه‌.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ مووسڵ شه‌ش تیرۆریست گیراون، كه‌ له‌ هه‌رێمى جه‌زیره‌ خه‌ریكى كارى تیرۆریستیانه‌ بوون، دواتر له‌ ئه‌نبار له‌ رۆژئاواى عێراق هه‌ڵمه‌تێكى تر به‌ڕێوه‌چووه‌ له‌وێش پێنج تیرۆریست گیراون. له‌ دیاله‌یش چوار تیرۆریست گیراون، له‌ شارى كه‌ركووك هه‌ڵمه‌تێكى هاوشێوه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌، له‌وێش شه‌ش تیرۆریست گیراون.

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى هه‌وڵگرى ئه‌نجام دراون، تیرۆریستانیش راده‌ستى دادگا كراون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین