فەریدوون عەبدولقادر: جمووجۆڵە سیاسییەکانی نێچیرڤان بارزانی توانی هەندێک دەروازەی چارەسەرى بکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر سەردانیکردنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ سلێمانى، سیاسەتمەدارێک پێیوایە، ئەم سەردانییە دەبێتە هۆى چارەسەرکردنى زۆر گرفتە سیاسى لە نێوان لایەنەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (22/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دواى بەشداریکردنى لە رێوڕەسمی دەرچوونی خولی 6ی ئەفسەران و خولی 16ی پێشمەرگە لە کۆلێژی سەربازیی 3ی قەڵاچوالان، وا بڕیارە لەگەڵ هەر یەک لە یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆدەبێتەوە.

فەرەیدوون عەبدولقادر، سیاسەتمەدار لەبارەى گرنگى سەردانییەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان گوتى، جمووجۆڵە دیپلۆماسی و سیاسییەکانی نێچیرڤان بارزانی توانیی هەندێک دەروازەی چارەسەرى بکاتەوە.

هاوکات مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی یەکەکانی (70) بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، هاتنی جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی خۆی لە خۆیدا هەنگاوێکی پیرۆزە، ئێمە هەموومان چاومان لەوەیە ئەم هاتنە ببێتە تەبایى و یەکڕێزى و چارەسەرکردنی ئەو هەموو گرفتەی کە لە کوردستان لەنێوانی لایەنەکاندا هەیە، بە تایبەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین