سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: پێویستە پارتى و یەکێتى حیزبایەتى لە ناو پێشمەرگە نەهێڵن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە میانى لە رێوڕەسمى دەرچوونی خولی (6)ی ئەفسەران و خولی (16)ی پێشمەرگە لە کۆلێژی سەربازیی (3)ی قەڵاچۆلان ڕایگەیاند، "کۆلێژى سەربازیى قەڵاچۆلان یادگارییەکى گەورەى مام جەلالە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (22/ئایار/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ هەر یەک لە جەعفەر شێخ مەستەفا و مستەفا سەید قادر، جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل وەزیرى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێم گەیشتە قەڵاچۆلان بۆ بەشداریکردن لە خولى (6)ـى ئەفسەران و خولى (16)ـى دەرچوانى پێشمەرگە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە میانى پێشکەشکردنى وتارێکدا ئاماژەى بەوەکرد، "پێشمەرگە پەرلەمان و چەند دامەزراوەیەکى عێراقى پاراستووە و فیدراڵیەت عێراق بە هێز دەکات"

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دواى بەخشینى دیارى بەسەر یەکەمەکانى دەرچوونی خولی (6)ی ئەفسەران و خولی (16)ی پێشمەرگە گووتیشى، "نابێ حیزبەکان لە کشانەوەى دەستى خۆیان لە ناو هێزەکانى پێشمەرگە بە گومان بن."

هەروەها داواشى کرد، هەردوو حیزبى سەرەکى پارتى و یەکێتى دەست هەڵبگرن لە دەستوەردان لە ناو هێزى پێشمەرگە بەبێ پەشیمان بوونەوە و "پێویستە پارتى و یەکێتى حیزبایەتى بە ناو پێشمەرگە نەهێڵن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین