مستەفا چاوڕەش: سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ سلێمانى هەنگاوێکى پیرۆزە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى پێشمەرگە گەیشتە سلێمانى، بۆ بەشداریکردن لە خولى (6)ـى ئەفسەران و خولى (16)ـى دەرچوانى پێشمەرگە، بەرپرسى یەکى (70) دەڵێت، "ئەم سەردانەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ سلێمانى، هیوادارم ببێتە هۆى تەبایى و یەکڕێزى نێو لایەنە سیاسییەکان."

ئەمڕۆ یەکشەممە (22/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ هەر یەک لە جەعفەر شێخ مەستەفا و مستەفا سەید قادر، جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل وەزیرى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێم گەیشتە قەڵاچۆلان بۆ بەشداریکردن لە خولى (6)ـى ئەفسەران و خولى (16)ـى دەرچوانى پێشمەرگە.

مستەفا چاوڕەش، بەرپرسى یەکى (70) سەبارەت بە سەردانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ سلێمانى بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، "ئەم سەردانەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ سلێمانى هەنگاوێکى پیرۆزە و هیوادارم ببێتە هۆى تەبایى و یەکڕێزیى نێو لایەنە سیاسییەکان."

بەرپرسى یەکەى (70) لەسەر یەکگرتنى هێزەکانى پێشمەرگە گووتیشى، "پێویستە کورد یەک هێز و لەشکرى هەبێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین