چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى: سوننه‌كان ئاماژه‌ى ئه‌رێنیان هه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ره‌فیق ساڵحى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئاماژه‌ى ئه‌رێنى له‌لایه‌ن سوننه‌كانى هاوپه‌یمانى سێقۆڵى پێگه‌یشتووه‌".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ى ئایارى 2022 ره‌فیق ساڵحى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باس له‌ هه‌ڵوێستى سوننه‌كان ده‌كات له‌ به‌رانبه‌ر چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ و ئاشكراى ده‌كات كه‌ چه‌ندان دیدار له‌نێوان سوننه‌كانى هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتمان و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێسته‌كه‌ ره‌فیق ساڵح ده‌ڵێ، "ئاماژه‌ى ئەرێنی بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌یه‌ و ئه‌وانیش ئاره‌زوویان بۆ چاره‌كردنى بنبه‌ستى سیاسى هه‌یه‌". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فه‌تح له‌مه‌ زیاتر هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى ترى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سوننه‌كان نه‌داوه‌ و ورده‌كاریى زیاترى ئاشكرا نه‌كردووه‌.

هاوپه‌یمانى سیاده‌ "سه‌روه‌ریى" له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان و ره‌وتى سه‌در هاوپه‌یمانییه‌كى گه‌وره‌یان پێكهێناوه‌ به‌ ناوى "هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتمان" كه‌ ئه‌مه‌یش چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ى نیگه‌ران كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین