وادەى وەرگرتنى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندرا کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە ئاگادارییەکدا وادەى وەرگرتنى گەنمى جوتیارانى هەرێمى کوردستانى ڕاگەیاند و دەشڵێت،  دواى گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتى بارزگانى عێراق ئەم وادەیە دیاریکراوە,

ئەمڕۆ هەینى (20/ئایار/2022) وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمى کوردستان لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، "سەرجەم جوتیاران ئاگاداردەکەینەوە کەوا پاش گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ، کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (25-5-2022) وەک یەکەم ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا."

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لە بەشێکى ترى ئاگادارییەکەیدا دەشڵێت، "بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە برا جوتیارەکان دەکەین لەو ڕێکەوتەوە گەنمی بەرهەم هاتوویان ڕادەستی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بکەن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین