لەسەر مردنى ئەو منداڵەى لە سلێمانى سەگ پەلامارى دا ڕوونکردنەوە دەدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر پەلاماردانى کچە تەمەن (10) ساڵەکەى سلێمانى لەلایەن سەگەوە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، سەیرکردنى وێنە و ڤیدیۆى چۆنیەتى پەلاماردانى سەگەکان کارێکى قورسە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/ئایار/2022) بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "دوابەدوای سەدانمان بۆ پرسەکەی ماڵی لیا کە رۆژی دوشەممە بەھۆی روداوێکی دڵتەزێنەوە گیانی لەدەستدا بەمەبەستی بەدواداچوون سەردانی شوێنی روداوەکەمان کرد و شایەتحاڵەکانمان دواند، بەشێوەیەکی گشتی ئەو گەڕەکەی ماڵی لیا باخیان ھەبو ئاژەڵی ماڵی زۆر تیادابوو".

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی لە بەشێکى ترى ڕوونکردنەوە ئاماژە بەوەدەکات، "ئێمە چوینە شوێنی روداوەکە بینیمان کە سیاجێکی بەرزی توند تۆڵ کرابوو بۆ شوێنی مانەوەی سەگەکان بەرزی سیاجەکە دوومەتر زیاتر بوو، لیا پێشتر بە شوێنی ئەم سەگانەی زانیوە، چونکە ئەوان ھەموو لە گەڕەکێکن کە ئاژەڵی ماڵی راگیراوە لە مریشک و مەرو ماڵات و بەھەمان شێوە سەگی زینە وسەگی بچوک و گەورەی لێبو تەنانەت ماڵی لیاش ئاژەڵ و چەند سەگێکیان ھەبو لە حەوشەکەدا."

سەبارەت بە پەلاماردانى سەگەکان بۆ سەر لیا دەشڵێت، "لیا جەستەی لە چەند لایەکەوە شێوابو ئەوەی ئێمە لە وێنەکاندا بینیمان قاچێکی و سک و قورگی ھەموی شوێنی ھێرشی سەگەکان بو بەجۆرێک بوو کە بەڕاستی قورس بوو سەیرکردنی وێنەو ڤیدیۆکان".

ئەوەش هاتووە، "بۆ زانیاری زیاتر کامێرەی چاودێریەکان براوەتە بەردەم دادوەر بۆ بەدواداچوون وسەرجەم وێنە و بەڵگەکان پارێزراوە، ھەردوو خێزانی رووداوەکەیان لێ بەسەر ھاتووە کارەساتبارن و لە دۆخێکی قورسدان تکایە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و ئینسانی پێویستە خەمەکەیان قووڵتر نەکەین و بۆ ھەر روداوێک چاوەرێی کاری یاسای و ئیداری و بریارو دەرئەنجامی ڕاست و درووستبن کە دادوەرو دادگا بریاری لەسەر دەدەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین