په‌رله‌مانتارێكى سه‌در هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مه‌ها دوورى په‌رله‌مانتارى ره‌وتى سه‌در هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌ عێراق و ده‌ڵێ، "ئێمه‌ ئه‌وان داده‌نێین چۆن ده‌كرێت ئه‌وان بڕیار له‌سه‌ر ئێمه‌ بده‌ن".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ى ئایارى 2022 ڤیدیۆیه‌كى مه‌ها دوورى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ هۆڵى كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق لێدوان ده‌دات و هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق.

مه‌ها دوورى ده‌ڵێ، "ئێمه‌ین كه‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى دادگاى ته‌میزى ئیتحادى داده‌نێین، ئێمه‌یش سه‌رۆكى داواكارى گشتى و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتى دادوه‌رى داده‌نێین".

دواى ئه‌وه‌ مەها ده‌پرسێ، "بۆ خوا پرسیارتان لێ ده‌كه‌م، ده‌كرێت ئێمه‌ ئه‌وان دابنێین و ئه‌وانیش بڕیار له‌سه‌ر ئێمه‌ بده‌ن" مه‌ها دوورى خۆى وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌ ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "نه‌ له‌ڕووى شه‌رعه‌وه‌، نه‌ له‌ یاسا و لۆژیك نابێت نزم به‌سه‌ر به‌رزدا زاڵ بێت".

دواى ده‌ركردنى چه‌ند بڕیارێك له‌لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵییه‌وه‌، كه‌ به‌ به‌رژوه‌ندى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كه‌وته‌وه‌، ره‌وتى سه‌در به‌ توندى ره‌خنه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌ عێراق ده‌گرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین